ڕۆژی شەممە 25 گوڵان، کوڵبەرێک بە ناوی “زابت ئاڵخانی” خەڵکی گوندی “ئاقبەرزە” لە لایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه درایە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا. لەلایەکی دیکەوە هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری خوڕه‌م ئاوا بە بێ هۆكار، تەقەیان لە هاوڵاتییەک بەناوی “فەرهاد فاتێحی” خەڵکی گوندی “ئاسنگەرانی” سەربە شاری كامیاران کرد و لە ئەنجامدا ناوبراو به سه‌ختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه كۆڵبه‌ره له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ هیچ كه‌لوپه‌ڵێكی پێ نه‌بووه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێته ئامانج و به هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست ده‌دات. له لایه‌كی دیكه‌وه کاسبکارێكی خه‌ڵكی كامیاران بۆ بژێوی ژیاینی ڕوو له شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌كات كه به بێ هۆكار له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌كرێته ئامانج و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه كه ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشكی راگوێزراوه نەخۆشخانە كراوه.