کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کوشتاری کرێکارانی خاتون ئاباد لەبیر ناکرێت

رۆژی ٤ ی مانگی ڕێبەندان دوازدەهەمین ساڵرۆژی خەڵتانی خوێن کردنی خەباتی کرێکارانی موجتەمەعی مسی ” شاری بابەکە” لە ” خاتون ئاباد” ئەم روداوە ئەزمونێک بوو بۆ بزوتنەوەی کرێکاری ئێران کە خوێنی ٤ کرێکار و منداڵێکی قوتابی بەهای دەستەبەر بوونی بوو. کوشتاری کرێکاران لە خاتون ئاباد لە رۆژی ٤ ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٨٢ لە کاتێکدا رووی دا کە ئیسلاح خوازانی حکەمەتی دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو. ئەوان سەرەتا لەبەرانبەر گوشاری ناوەندە کرێکاریە نێوخۆیی ودەرەکیەکاندا بەڵێنیاندا کە ئەم رووداوە پەیگیری دەکەن و ئامرینی کوشتاری کرێکاران دەناسێنن، بەڵام وەک زۆرێک لە حاڵەتەکانی دیکە قەت بەڵێنەکانیان بەجێ نەهێنا. ئیسلاح خوازانی دەسەڵاتدار پەیگیری ئەم رووداوەیان خستە پشت گوێ و لە بەرانبەردا، پیلانە دژی کرێکاریەکانی تری خۆیان پەیڕەو کرد.هەرلەم بابەتەشانۆی هەڵبژاردنی مەجلیس و کێشەی باڵەکان
ئیجرای بەرجام و وەعدە و بەڵێنە بێ ناوەرۆکەکانی ئوستانداری کوردستان
توند بوونەوەی ئێقداماتی ئەمنیەتی لە سەرودەمی نزیک بوونەوە لە شانۆگەری هەڵبژاردنی مەجلیس
ئیجرای بەرجام، کۆتایی خەونە هەستەییەکانی ڕژیمخەبات لەدژی وەدوا خرانی دانی حەقدەستەکان
ئەو رووداوانەی کە سەرئەنجام رۆژی ٤ ی رێبەندان بوون بەهۆی کوشتاری کرێکارەکان، رۆژی ١٥ ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٢ دەستی پێکرد. یەکێک لە شیرکەتەکانی سەربە موجتەمەعی مسی شاری بابەک، بێکارسازی کرێکارانی قەراردادی خۆی لە ماوەیەک لەوە پێشەوە دەست پێکردبوو وە ئەم جەریانە نیگەرانی زۆری لەنێو کرێکاران و بنەماڵەکانیاندا دروست کردبوو. لەو کاتەدا زیاتر لە ١٠ هەزار کرێکار لە کۆی شیرکەتەکانی سەربە شیرکەتی مسی سەرچەشمە کە موجتەمەعی شاری بابەک یەکێک لەوان بوو، کاریان دەکرد. لەم ژمارەیە تەنیا ٢ هەزار کەسیان، کرێکاری ڕەسمی و مابەقی قەراردادی بوون.2

رۆژی ١٥ ی مانگی بەفرانبار ٢٠٠ کەس لە کرێکارانی مەجتەمەعی شاری بابەک لە ناڕەزایەتی بە دەرکرانی خۆیان دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان وەرێخست. لە بەرانبەر ناڕەزایەتی کرێکاراندا بەرپرسانی شیرکەت بەڵێنیان پێدان بیانگێڕنەوە سەر کارەکانیان و بەم بەڵێنە کۆبونەوەی کرێکاران کۆتایی هات. دوو حەفتە تێپەڕی و هیچ نیشانەیەک لە ئیجرای وەعدەکانی خاوەنکار نەبیندرا. کرێکاران رۆژی ٢٨ ی مانگی بەفرانبار جارێکیتر دەستیاندایەوە کۆبونەوە و ئەم جارە لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە خاتون ئاباد جادەی موجتەمەعەکەیان گرت. بەرپرسانی شیرکەت هەروا داواکاری کرێکارەکانیان پشت گوێ دەخست. بەیانی رۆژی هەینی ٣ ی مانگی رێبەندان هێزە حکومەتیەکان و لەوانە ماشێن و هلیکوپتێرەکانی یەگانی تایبەتی هێزی ئینتیزامی لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان کردەسەر مانگرتوان و بنەماڵەکانیان و دەیان کەسیان بە توندی جەزرەبەدا و یەکێک لە کرێکارەکان لەم رۆژەدا لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد. ناڕەزایەتی کرێکاران و بنەماڵەکانیان رۆژی دواتر لەنێو شاری بابەکدا درێژەی کێشا و کرێکاران لەبەردەم بینای فەرمانداری ئەم شارە دەستیاندایە کۆبونەوە و خۆپیشاندان. هێزەکانی ڕژیم بە دەستوری فەرمانداری شار ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کرێکارانی ناڕازی کرد و لە ئاکامی ئەمدا ٤ کرێکار و منداڵێکی قوتابی گیانیان بەخت کرد و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون. ناوی گیانبەخت کردوان بریتی بوو لە:” ڕیاحی، جاویدی، مەهدەوی، موئمنی و پور ئەمینی”. کرێکارانی ناڕازی لە لایەن زۆربەی دانیشتوانی شاری بابەکەوە پشتیوانیان لێکرا و شار بەتەواوی داخرا. ئەگەرچی وەحشیگەری مەئمورانی ڕژیم و کاربەدەستانی ناوچەیی کە ڕاستەوخۆ لە ناوەندەوە بۆ سەرکوتی کرێکارەکان دەستوریان وەردەگرت سەرئەنجام ئەم حەرەکەتە کرێکاریەی سەرکوت کرد بەڵام رووداوی خاتون ئاباد بوو بەهۆی پەرەسەندنی نەفرەتی گشتی لە دەوڵەتی خاتەمی و ئەو ئیسلاح خوازە حکومەتیانەی کە بە وەعدەی ئیجادی ئیسلاحات لە ژیانی خەڵکدا هاتبونە سەرکار.ئەگەر رووداوی خاتون ئاباد شکڵێکی ئاشکرا لە کوشتنی کرێکاران بوو، موجتەموعی مسی سەرچەشمە ساڵانێکە کە لە شکڵ و شێوەی تردا بۆتە قوربانگای کرێکاران. ئەم موجتەمەعە کە نیوە خوسوسی و نیوە دەوڵەتیە لەژێر کۆنترۆڵی شیرکەتی میللی سەنایەعی مسی ئێراندایە. زنجیرە مەعدەنەکانی مسی سەرچەشمە ئەگەرچی مەعدەنی سەرئاواڵان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە زومڕەی نا ئەمنترین مەعدەنەکانی دنیان و هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی ئیستانداردی ئیمنیەوە و لەوانە بەهۆی گاز گرتوویی گیان لەدەست ئەدەن.لە رووداوی خاتون ئاباد دا جارێکی تر نیشاندرا کە دیموکراسی خوازی ئیسلاح خوازانی حکومەتی چلۆن لە بەرانبەر اڕەزایەتیەکی ئاشتی خوازانە و ئارامی کرێکاراندا لە محەک ئەدرێت و کاڵ ئەبێتەوە. کوشتاری کرێکارانی خاتون ئاباد سەرچاوە گرتوو لە شەڕی نێوان باڵەکان نەبوو بەڵکو نیشانەی سەرسەختی سەرجەم بورژوازی ئێران بوو لەبەرانبەر ناڕەزایەتی کرێکاران لەو سیاسەتانەی کە لەو دەورەیەدا لەژێر ناوی هاوسەنگ کردنی هێزی کاردا لە جەریاندا بوو. ئیجرای بەکردەوەی ئەم سیاسەتە کە لە ساڵەکانی کۆتایی دەورەی سەرۆک کۆماری” ڕەفسەنجانی “ەوە دەستی پێکردبوو لە دەورەی ” خاتەمی”دا بە شیدەتێکی زیاترەوە بەرەپێش دەبرا. بەپێی ئەم سیاسەتە کرێکارانیان بە هەزاران کەسی و بەبێ هیچ چەشنە دابین کردنێکی کۆمەڵایەتی دەردەکرد و دوای ماوەیەک ژمارەیەک لەوانیان کە کاراتر و شارەزا تر بوون بە قەراردادی کاتی و حەقدەستی کەمترەوە دیسان دەگێڕایەوە سەرکار.هێزەکانی ڕژیم لەم رۆژەدا بە دەستوری مقاماتی سەرەوە ئەو کرێکارانەیان دایەبەر گوللە کە نە دروشمی روخاندنی کۆماری ئیسلامیان دابوو نە وێنەی کەسێکیان خستبوە ژێر پێوە، بەڵکو دەست لەنێو دەستی منداڵەکانیان و ئەندامانی بنەماڵەکانیان بە شێوەیەکی ئاشتیانە داواکاری دابین بوونی سەرەتایی ترین مافەکانی خۆیان بوون، ئەوان دەیانویست کار و ەمنیەتی پیشەییان هەبێت.بەرگوللە دانی کرێکارانی خاتون ئاباد لەو کاتەدا رووداوێک نەبوو کە دووی خوردادیەکانی دەسەڵاتدار لەدەستیان دەرچوبێت. لەو دەورەیەدا زیاتر لە هەزار کرێکار لە بەشەکانی پیشەزی و مەعدەندا لە ئوستانی کرمان کاریان دەکرد. زۆربەیان ئەو دامەزراوانە بوون کە بە هاوبەشی لە لایەن دەوڵەت و کەرتی تایبەتەوە بەڕیوەدەبران. ڕژیم زۆر بە جیدی بەدوای ئیجرای سیاسەتی هاوسەنگ کردنی هێزی کار لەم بەشەی پیشەسازی ئێراندا بوو وە دەیویست لەو نمونەیەک لە ئۆلگویەکی سەرکەوتوو بۆ هەموو بەشەکانی تری پیشەسازی دروست بکات. خەباتی کرێکارانی خاتون ئاباد ئەگەر سەرکەوتنی دەستەبەر بکردایە خۆڕاگری کرێکارانی لەبەرانبەر سیاسەتی ئابووری ئەوکاتی ئیسلاح خوازانی حکومەتی لە ئاستێکی بەریندا پەرە پێئەدا، کەوایە دەبوو لە ناخەوە ڕیشە کێشی بکەن. فەرمانداری شاری بابەک کە فەرمانی تەقە کردنی لە کرێکاران و بنەماڵەکانیان دەکرد، بەهۆی توڕەبونێکی لەنەکاو نەبوو، بەڵکو ئەو و دەزگای سیاسەتگوزاری لە تاران لە رۆژی ١٥ ی مانگی بەفرانبارەوە تا رۆژی ٤ ی ڕێبەندان دەرفەتیان هەبوو کە لەم بارەیەوە بیر بکەنەوە و سەبارەت بەو نارەزایەتیە کرێکاریەی کە پێیان وابوو دەتوانێ گشتگیر بێتەوە کاردانەوە نیشان بدەن. هاوکات لەگەڵ ئەم ڕوداوەدا، دەوڵەتی بەناو ئیسلاح خواز چەندین تەبسەرەی بە قانون کارێکەوە کە خۆی لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداران ئامادە کرابوو، دیسانیش بەزیانی کرێکاران زیاد کرد. زیاد کرانی ئیسلاحیە یەک لە دوای یەکەکان لە قانونی کاردا و تەقە کردنی ڕاستەخۆ لە کرێکاران، لە بەشە جۆراو جۆرەکانی یەک سیاسەت بوون.ئەمرۆ دەوڵەتی ” تەدبیر و ئیعتیدال” ی رۆحانی لە بەرانبەر کرێکاراندا هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات کە لە ساڵی ١٣٨٢ دەوڵەتی ئیسلاح خوازان بۆ خۆش کردنی ڕێگای ئیجرای سیاسەتە نوێ ئابووریەکان پەیڕەوی دەکرد. دەوڵەتی رۆحانی رۆژی ٢٤ ی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ ئەو کرێکارانەی کە لە بەردەم پاڵاوگەی گازی ” بید بولەندی٢” ی بێهبەهان بە دروشمی یان کار یان بیمەی بێکاری کافی دەستیان دابووە دەربڕێنی نارەزایەتی بەرگوللە دا و کرێکاری تێکۆشەر ” موڕتەزا فەرج نیا”یان کوشت. هەر ئێستا بە دەیان کرێکار تەنیا بەم هۆیەوە کە دیفاع لەمافە سەرەتاییەکانی هاوچینەکانیان دەکەن لەبەرانبەر ئەم جۆرە سیاسەتەدا کەوتونەتە بەر بەدواداچون و یان خراونەتە زیندانەوە. ئەم ئەزمونە کە نرخێکی قورسی بۆ دراوە بە چینی کرێکاری ئێرانی نیشاندا کە کاتێک قازانج و سیاسەتی روونی چینایەتی دێتە ئاراوە، باڵە جۆراو جۆرەکان لە حکومەتی سەرمایەداراندا، سەرەڕای جیاوازیەکانیان، چلۆن لەبەرانبەر خەباتی کرێکاراندا وەک یەک دەوجوڵێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

گەندەڵی ئیداری، دارایی، ئەخلاقی و سیاسیی ڕژیمی ئیسلامی، لە سەرەوە دەست پێدەکات

-

خەباتی ژنانی ئێران لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی و بەرابەری، لە چوارچێوەی ئازاد پۆشی تێدەپەڕێت

-

خانەنشینان لە پێناو بژێوی ژیان و ئازادیدا خەبات دەکەن

-

کۆماری ئیسلامی لە دوژمنایەتی لەگەڵ خەڵکدا هیچ سنوورێک ناناسێت

-

بەرز و بەڕێز  بێت یادی قوربانیانی شیمیابارانی مقەڕەکانی ناوەندی کۆمەڵە لەلایەن ڕژیمی بەعسی عێراقەوە

-

دەوری دووەمی گاڵتە جاری هەڵبژاردنی مەجلیسی دوازدەیەم وپەرەسەندنی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بەرپرسانی ڕژیم

-