کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوبوونەوەی خەڵک لە بەردەم ڕێکخراوەی “سمت” لە پارێزگای گیلان

کوبوونەوەی خەڵک لە بەردەم ڕێکخراوەی سمت لە پارێزگای گیلان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، خەڵکی گوندیشێماملە پارێزگای گیلان، دژ بە لەناوبردنی ژینگەی ئەو ناوچەیە لە لایەن خاوەن کانگەکانەوە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کەمتەرخەمی و هەروەها نابەرپرسیاری خاوەن کانگەکان، زیانێکی زۆر بەر ژینگەی ئەو  ناوچەیە کەوتووە و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ئەو کانگەیە بە هۆی نەبوونی ئەمنیەەتی شوێنی کار بریندار بوون. ناڕازیان داوایان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار کرد کە کۆتایی بە چالاکی کانگەکان لەو ناوچەیە بێنن.