کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کرێکاران و مەترسی گەرمازەدەگی

tips for working in summer 5

شۆڕای سازماندەهی ناڕەزایەتی کرێکارانی ناڕەسمی نەوت( ئەرکان سالس) رۆژی ١٢ ی مانگی پوشپەڕ فیلمێکی لەسەر لاپەرەی تلگرامی خۆی بڵاو کردەوە. لە فیلمەکەدا کرێکارێک دەبیندرێت کە بەهۆی گەرمای زۆری ناوچەی عەسەلویە بێهۆش بووە و هیچ جۆرە یارمەتیەکی لە لایەن شیرکەتەوە پێناگات و کرێکارانی تر لەو هەوای گەرمی نزیک بە ٥٠ پلە دا خەریکن باوەشێنی دەکەن تا بەڵکو بێتەوە هۆش خۆی. نەفتگەرانی ئەرکان سالس سەبارەت بەم فیلمە نووسیویانە:

نیزامی بەردەداری موزدی، خاوەنکارانی گەندەڵی نەوت، پەیمانکارانی مشەخۆر، ئەو یاسا ناکارایانەی کە نووکی تیژیان بەردەوام لەسەر ملی چینی کرێکارە، کرێکاران بەپێی لایەحە پەسند کراوەکان، بە دەست بەستراوی پێشکەش بە چینی سەرمایەدار دەکەن“!

بەپێی ڕاپۆرتی کارناسان گەرمای ئەمساڵ لە دنیادا بێ وێنەیە. لە دنیادا سێ وڵات لەنێو گەرمترینەکاندا دەبن کە یەکێکیان ئێرانی نیوە وشکە. لەنێو دانیشتوانی ئێرانیشدا دیارە بە هەژاری ڕاگیراو ترین توێژ، گەلێک زیاتر لە بەر مەترسی سەرچاوەوە گرتوو لە گەرمای زۆردا دەبن. ئەم توێژە بریتین لە کرێکارانی بێکار، ناشارەزا و بنەماڵەکانیان کە ناچارن لە پەڕاوێزی شارە بێبەش لە ئیمکاناتەکاندا ژیان بەسەربەرن. لەنێو شاغڵینیش دا ئەو کرێکارانە زیاتر دەکەونە بەر مەترسی گەرمای زۆر کە لە فەزای کراوەدا کاردەکەن. کرێکاران، کەشاوەرزان، پاکبانان و نەفتگەرەکان کە لە گەرمای ٥٠ پلەدا لە ناوچەیەکی وەک خوزستان کاردەکەن بە توندی دەکەونە بەر مەترسی لێدانی گەرمای زۆر.

بەپێی هێندێک ڕاپۆرت کە ڕاگەیەنەرەکانی ژێر سانسۆڕ بڵاویان کردۆتەوە لەم حەفتانەی دواییدا کرێکارێکی ٥٠ ساڵ تەمەن لە کارخانەی ئالمینیۆم سازی مەسجد سولەیمان بە هۆی گەرمای زۆرەوە گیانی لەدەستداوە. هەروەها کرێکارێکی کورەخانەش لە کوت عەبدوڵای خوزستان بەهۆی گەرمای زۆرەوە گیانی لەدەست داوە. ئەو تەنیا ٣١ ساڵ تەمەنی بووە. لە ساڵی ڕابردووشدا یەکێک لە کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادان رۆژی پێنجشەممە ٧ ی مانگی گەلاوێژ بەهۆی کار کردن لەبەر گەرمای زۆر گیانی بەخت کرد. لە هاوینەکانی ڕابردوشدا چەندین جار هەواڵی مردنی کرێکاران بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئوستانەکانی باشوری ئێران بڵاو بۆتەوە. کاربەدەستانی بەرپرس هیچ بارودۆخێکی تایبەت بۆ کرێکارانی پیشەسازی نەوت، شارەداریەکان، و یان باقی ئەو کرێکارانەی کە لە وەرزی گەرمادا ناچارن لە شوێنی کراوە و بەر هەتاو کار بکەن لەبەرچاو نەگرتوە.

بەپێی یاسای کاری نیوەو و ناتەواوی کۆماری ئیسلامیش لە گەرمای ٥٠ پلە و بەرزتردا دەبێ کار ڕابگیرێت. بەڵام خاوەنکاران قەت ئەم خاڵەیان لەبەرچاو نەگرتوە. مودیران و بازڕەسانی گەندەڵ لە ئیدارەی کاریش بە دانی ڕاپۆرتی نا ڕاست بە شێوەی ئاسایی مافی کرێکارانی سەدەمە دیتو و یان تەنانەت مافی بنەماڵەی کرێکارانی گیانبەختکردو پێشێل دەکەن و خاوەنکارانی خەتابار لە مجازات ڕزگار دەکەن.

گەرما دەتوانێ ببێتە هۆی زیاتر لە ٨٥ نەخۆشینی زۆر مەترسیدار لەوانە گەرما زەدەگی. لە بڵاوکراوە پسپۆڕیەکاندا بۆ یارمەتیدانی کرێکارانی گەرمازەدە کۆمەڵێک ئامۆژگاری بڵاو کراوەتەوە. ئەوان نووسیویانە کە کرێکارێک کە تووشی گەرمازەدەگی دەبێت دەبێ بە خێرایی بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی فێنک. دواتر ئۆرژانس ئاگادار بکرێتەوە و نەخۆشەکە ببرێت بۆ ناوەندێکی دەرمانی گونجاو.

  کۆمەڵێک ڕاپۆرت و هەروەها فیلم لە لایەن نەوتگەرانی ئەرکان سالسەوە بڵاو بوونەتەوە کە نیشانی ئەدەن لە زۆربەی ناوەندەکانی کاری و بە تایبەت لە بیابانەکان و شوێنە بەرزەکانی کاری نەفتگەران، خەبەرێک لە ئامبوڵانس، دوکتۆر، پەرستار و کادری دەرمانی نییە.

یاسا و ڕێسای بەرەنگار بوونە لەگەڵ گەرما، گەرما زەدەگی و نەخۆشکەوتن بەهۆی گەرماوە دەبێ لە یاسای پێوەندیدار بە ئیمنی شوێنی کاردا بگونجێت. ئەمەش بابەتێکی ئاشکرایە کە ناوەندە کاریەکان لە ئێران، کە کرێکارانی ژێر تیغی دیکتاتۆڕی لە بوونی هەر چەشنە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ بێبەش هێشتۆتەوە، بۆتە قەتڵگایەی بە تەواو مانا. ڕۆژ نییە کە هەواڵی گیانبەختکردنی چەند کرێکار بەهۆی نەبوونی وەسایلی ئیمنی بڵاو نەبێتەوە. کاربەدەستێکی پزیشکی یاسایی رۆژی ٢٦ ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ لە وتووێژ لەگەڵ ئیلنا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ١٤٠١ دا هەزار و نۆسەد کرێکار لە ئاکامی ڕووداوی کاردا گیانیان لەدەست داوە. دیارە ئەو ئامارە کرێکارانی گیانبخت کردوی زیاتر ئەفغانستانی و ئەو کرێکارانەی کە لە ئاواییە دوور دەستەکان تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەست داوە لەخۆ ناگرێت.

  ئەمساڵ گەرمای زۆر ئاستی مەترسییە سونەتیەکانی مەوجود لە شوێنەکانی کاری بەرز کردۆتەوە. بێجگە لەو کرێکارانەی ئاماژەیان پێدرا کەسانی پەڕاوێز نشین، کە زۆربەیان سەربە بنەماڵەی کرێکارین و بە تایبەت منداڵان و کۆرپەکان زیاتر لەوانی تر دەکەونە بەر مەترسی گەرمازەدەگی. ناچارکردنی ڕژیم لە ڕێگای خەباتەوە بۆ دابین کردنی کەرەسە و ئیمکاناتی ئیمنی لە بەرانبەر گەرمادا، لە پاڵ باقی ئیمکاناتی ئیمنیدا یەکێک لە ئەولەویەتەکانە و پێویستە کرێکاران ئەم بابەتە بخەنە سەرو داخوازیەکانیانەوە.