کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کرێکاران و خەڵکی ئازادی خواز لە دنیادا خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ ڕێوڕەسمەکانی ئەوەڵی مەی

 بۆ کرێکاران لە دنیادا هیچ رۆژێکی گرنگتر لە رۆژی جیهانی کرێکار بوونی نییە. ئەم یەک رۆژە جێی رێز و مەیدانێکیشە بۆ کێشمەکێشی چینایەتی بۆ هەموو ژنان و پیاوانی کار لەدنیادا. بەم هۆیەوە ئامادەکاری بۆ بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمە شکۆدارەکانی ئەم رۆژە دەمێکەیە لە سەرتاسەری دنیادا دەستی پێکردوە. لەوێوە کە ئەم ئامادە کارییە گەلێک بەرینە لێرەدا ئاماژە بە هێندێکیان دەکەین:”ئاناڕشیست- سۆسیالیستەکان لە شارەکانی ئامریکا وەک شیکاگۆ و شارەکانی کانادا وەک وانکوێر ئامادەکاری سەرەتایی بۆ بەڕێوەچونی خۆ پیشاندان، کۆبونەوە و جەلەسات کراوە. دروشمە سەرەکیەکان سەبارەت بە دەورو نەخشی دەوڵەتەکان لە وێران کردنی ژینگە و لەدژی ڕیازەتی ئابووری و نابود کردنی ڕیفاهی کرێکاران دەخولێنەوە. ئەوان لە جەلەسەکانیشدا کە بەڕیوەی دەبەن خەباتی کرێکاران لە ڕابردو ئێستادا لەدژی پێکهاتەی دەوڵەت وەبیر دێننەوە. لە ویلایەتە یەکگرتوەکان “بزوتنەوەی ئیشغاڵ” بانگەوازی لە کرێکاران و توێژە جۆراو جۆرەکانی خەڵک کردوە تا بە دروشمی ” دەست لەکار بکێشنەوە! کڕین ڕابگرن! مەچنەسەر کلاسەکانی دەرس! کاری بانکی بخەنە سبەینێ! دەست بۆ هیچ سەودا و مامەڵەیەک مەبەن! ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمەکانی ئەوەڵی مانگی مەی بکەن.408

هەڵسوڕاوانی “وەگرتنەوەی ئەوەڵی مەی” لەبەر رێزگرتن لە رۆژی جیهانی کرێکار بانگەوازیان بۆ جەلەسات، خۆپیشاندان و کۆبونەوەیەکی دوو رۆژە کردوە. کۆبونەوەکە لەبەردەم دەفتەری ناوەندی ” ئەنجومەنی نەخۆشیە عوفونیەکانی ئامریکا”، هەڵکەوتو لە شاری ئارلینگتنی ویلایەتی ویرجینیا، و بە دروشمی ” بیمەی دەرمانی بۆ هەموان” بەڕێوە دەچێت.
هەڵسوڕاوانی “نا بۆ شەڕ، بەڵێ بۆ ئاشتی” تێکۆشەرانی بردنەسەری لانیکەمی عەقدەست و باقی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە نیویورک و باقی شارەکانی ئامریکا وەک فرگوسن لە ویلایەتی میسوری بە دروشمی ١٥ دۆلار لانیکەمی حەقدەست لە کاتژمێرێکدا! کۆتایی هێنان بە بڵاو کردنەوەی ترس لە لایەن پۆلیسەوە! کۆتایی هێنان بە پۆلیسی کردنی شارەکان! ” بە قانونی کردنی کۆچبەران بەڵێ- دیپۆرت نا!” خۆ پیشاندان دەکەن. خۆ پیشاندەران خوازیاری ڕاگرتنی پیلانەکانی دەوڵەتی ئامریکا لە فیلیپین و وینزوئیلا، کۆتایی هێنان بەشەڕ لە سوریە و داگیر کردنی فەلەستین دەبن. کومیتەی بەڕێوەبەری ئەوەڵی مانگی مەی لە بریتانیا خەبات لەدژی ڕیازەتی ئابووری و ڕەگەز پەرستی کردۆتە دروشمی سەرەکی خۆپیشاندان، جەلەسات و کۆبونەوەکان. کابینەی محافزەکارەکان و هێزەکانی پۆلیس چاوەڕێ دەکەن لە مەڕاسمەکانی ئەوەڵی مانگی مەی ئەمساڵدا بەرەو رووی ناڕەزایەتی توند ببنەوە.

لە مەنچیستر دوو ڕێپێوان و کۆبونەوەیەک لە ” پیکادلی گاردنز” لەنەزەر گیراوە. بابەتی سەرەکی سوخەنرانیەکان بە سەردێڕی ” بۆ وەرگرتنی داواکاریەکانمان شەڕ دەکەین” لە بنەرەتدا لەدژی سیاسەتی ڕیازەتی ئابووری و قەیرانی سەرمایەداریە. لە هەمانحاڵدا لە باس و ڕاگۆڕینەوەی ئازاد دا بەشداران سەبارەت بە دەوری دەوڵەتانی سەرمایەداری لە هەڵگیرساندنی شەڕ، وێران کردنی ژینگە و ئیجادی ئەم نایەکسانیەی ئێستا لە دنیادا لەئارادایە قسە و باس دەکەن. پیشاندانی فیلم و بەڕیوەبردنی پیشانگای وەک پیشانگای مانگرتنی ساڵی ١٩٨٤-٨٥ ی مەعدەنکارانیش بەشێکە لە بەرنامەکان. “ئیئتیلافی ئەوەڵی مەی” لە نیویورک ئاکسیۆنەکانی رۆژی جیهانی کرێکاری بە بڵاو کردنەوەی بەیانیەیەک دەست پێکردوە. لە بەشێک لە بەیانیەکەدا هاتوە:
“ئەوەڵی مانگی مەی لە دە ساڵی ڕابردودا گرنگی ئەمساڵی نەبووە. ئێمە ئاکسیۆنەکانی یەکی مەی لە بارودۆخێکدا بەڕێوە دەبەین کە تێکۆشانێکی نوێی جیهانی لە حاڵی شکڵ گرتن دایە و ژنان و پیاوانی لاو لە ڕیزی پێشەوەی ئەو بزوتنەوانەدان کە لە گۆشەیەکیدا خەبات بۆ لانیکەمی حەقدەستی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا و لە گۆشەیەکی تریدا خەبات لەدژی کوشتنی ڕەش پێشتەکان و کۆچبەرانی ئامریکای لاتین لە ئارادایە. لەبەشی نەبەرد بۆ قانونی کردنی کۆچبەران و بەرگرتن لە دیپۆرت کردنەوەی بە کۆمەڵیان درێژەی هەیە و لە بەشەکانی دیکەدا خەبات لەدژی لەنێو بردنی ئاموزشی گشتی، خەبات بۆ دابین کردنی ماڵی هەرزان و خەبات لەدژی بێکاری چەند لایەنە لە دەستور دایە.” ئەم ئیئتیلافە لە بەشێکی تر لە بەیانیەکەیدا نوسیویەتی:
“لە کاتێکەوە کە ئۆباما بۆتە سەرۆک کۆمار ٢ ملیۆن کۆچبەر، کە منداڵێشیان تێدا بووە، دیپۆرت کراونەتەوە و ژمارەی زیندانە خوسوسیەکان تایبەت بە لاوان و تازەلاوان زیاتر بووە کە دەبێ دابخرێن.”
ئەو داوەریە کە ” تێکۆشەری نوێ لە دنیادا لە حاڵی زیاد بوون دایە” لەسەر کام بنەمای مادی و کۆمەڵایەتی شکڵی گرتوە؟ ئەم داوەریە زادەی ڕەوتێکی نوێیە لە خەباتی کرێکاران و جوڵەی باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ویلایەتە یەکگرتوەکاندا. بەپێی هەواڵێکی ئاسوستێدپرێش هەڵسوڕاوان بزوتنەوەیەکی بەرینیان بۆ دەستەبەر کردنی لانیکەمی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا لە رۆژی ١٥ ی ئاوریل، بەرابەر لەگەڵ ٢٦ ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک ئاکسیۆنیان ڕێکخست کە بە سەدان هەزار کرێکاری کەم داهات بە دروشمی ” بۆ دەستەبەر کردنی ١٥ دۆلار لە کاتژمێرێکدا سەڕ بکەن!” لە ٢٣٠ شار و ناوەندی دانشگاهی بەشداریان تێدا کرد. ئەوان لە شارە جۆراو جۆرەکاندا دەوری فرۆشگاکانی شیرکەتی زەبەلاحی خۆراکی وەک وال مارت و مەک دوناڵدیان گرت. بزوتنەوەی لانیکەمی ١٥ دۆلار تا ئێستا هێندێک دەستکەوتی لە بواری بردنەسەری حەقدەستی کرێکارانی ڕێستوڕانەکان و خۆراکی ئامادەدا بەدەست هێناوە کە زۆربەیان ژنن. ئەم بزوتنەوەیە کە لە لایەن کرێکارانی خۆ سازماندەر لە بواری ” فست فود” دا شکڵی گرت تا ئێستا تەنیویەتەوە بۆ بەشەکانی دیکە و پشتیوانیەکی بەرینی دەستەبەر کردوە.ئاکسیۆنە بەرینەکانی دوێنێ لە درێژەی خەباتی زیاتر لە ٥٠ هەزار کرێکاری کشتوکاڵی شیرکەتە گەورەکانی میوە و تەرەباری ئامریکا لە سنوری ویلایەتە یەکگرتوەکان و میکزیک و خەباتی نەفتگەرانی پاڵاوگەکانی ئامریکا دا بەڕێوە چووە.
رۆژی جیهانی کرێکار کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا تەنیا ببونە رێپێوان و مەڕاسمگەلی ئاوێتە بە شایی و هەڵپەڕین لەسەر ناوەرۆکی ئەم قەیرانەی ئێستای سیستمی سەرمایەداری، سیاسەتی ڕیازەتە ئابووریەکەی، شەڕ و بەهێز بوونی ڕەگەز پەرستیەکان و ئیسلامی سیاسی و خەباتی کرێکاری بەرەو ئەوە دەچێت کە ڕواڵەتێکی تێکۆشەرانە و شێلگیر تر بەخۆیەوە بگرێت. پەرەسەندن و قوڵ بوونەوەی خەبات و داواکاریە سیاسیەکان و خەباتی کرێکاری زەمینە عەینیەکانی ئەم ڕەزمەندەگیەیە.