رۆژی ٤ی مانگی پووشپەڕ هەواڵنێریەکان لە زمان جەلیل مێنبەتی، مودیر کولی پزیشکی قانونی ئوستانی مەرکەزیەوە، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٩٣ دا رووداوی سەرچاوەگرتوو لە کار زیاتر لە ٧٢ لەسەد زیادی کردووە. بەوتەی ئەو، تەنیا لە ئوستانی مەرکەزی و تەنیا لە بەشی سەنعەت و ساختمان و مەعادن و خزمەتگوزاری و کەشاوەرزی و هیتردا، ٢٩ حاڵەت کە بۆتە هۆی مردنی کرێکار روویداوە، لە حاڵێکدا ئەم ڕەقەمە لە ساڵی ٩٣ دا گەیشتە زیاتر لە ٥٠ رووداو. هەواڵنێری حکومەتی ئیلناش رۆژی ٣ی مانگی پوشپەڕ لە زمان دەفتەری ئامار و محاسباتی ئابووری و کۆمەڵایەتی سازمانی تەئمینی ئیجتماعیەوە ئاماری رووداوی سەرچاوەگرتوو لەکاری بێمەکراوان لە ساڵی ٩٣ی راگەیاند.بەپێی زانیاریەکانی ئەم دەفتەرە لە ساڵی ٩٣ دا نزیکەی ١٩ هەزار کرێکار توشی رووداوی کار هاتوون. بەپێی ئەم راپۆرتە لە کۆی ئەو کەسانەی توشی رووداو بوون، ٤٥٨ کەسیان لەکارکەوتون، ٧٨٦ کەسیان کەم ئەندام و ١٢١ کەسیش مردون. لە نێوان ئوستانەکاندا ئوستانی ئیسفەهان بە زۆرترین رووداو لە سەرووی لیست دایە و ئوستانی تارانیش دوای ئەوە.
ئاماری ئەم دواییەش دیارە کرێکارانی بیمە نەکراوی سەدەمەدیتو ناگرێتەوە. بۆ نمونە لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کرێکاری ساختمانی تۆمار کراو، تەنیا ٨٠٠ کەسیان بیمە کراون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە قەولی ئەکبەری شەوکەت، سەرۆکی کانونی ئەنجومەنە سینفیەکانی کرێکارانی ساختمانی، نیوەی روداوەکانی شوێنی کار لە بەشی بینا سازیدا روو ئەدات. بە بەراورد بە کرێکارانی ئەفغانستانی و هەموو ئەو کرێکارە ژن و پیاوانەی کە لە لایەن خاوەنکارانەوە دەخرێنەسەر کاری مەترسیدار و بەبێ وەسایلی ئیمهنی لە هیچ جۆرە پشتیوانیەکی بیمەیی بەهرەمەند نین، بارودوخێکی خراپتریان هەیە.لە کۆماری ئیسلامیدا ئامارێکی دروست سەبارەت بە رووداوی شوێنی کار له ئارادا نییە. بەم هۆیەوە هەر ئیدارە و مقامێک بەپێی مەسڵەحەت، ئامارێکی جیاواز ئیرایە ئەدات. بۆ نمونە هەواڵنێری دانشجویی “ئیسنا” لە مانگی خهرمانانی ٩٣ دا لە زمان عەلی ڕەبیعیەوە نووسی کە رێژەی تەسادوفات لە ساڵی ٩٢ دا زیاتر لە ١٣ هەزار تەسادوف لە شوێنی کاردا رگەیەندراوە کە ٨٠٠ حاڵەتیان مەرگی کرێکارانی بەشوێنەوە بووە. ئیسنا لە هەمان حاڵدا ئیعتیرافی کردوە کە ٥٢ لەسەدی شوێنی کارەکان لە ئێران خاوەنی هیچ جۆرە چاوەدێریەک نین. زۆرێک لە روداوەکانی کار ئەسڵەن وەک رووداو چاو لێ ناکرێن و دیارە لە هیچ کوێ وەک رووداوی کاری تۆمار ناکرێن. وەک نمونە لە مەرگی سەرچاوە گرتوو لە نەخۆشی پێوەندیدار بە شوێنی کارەوە هیچ ئامارێک لەبەر دەستدا نییە. ئەوە لەحاڵێکدایە کە نەخۆشیەکانی پێوەندیدار لەگەڵ شوێنی کار، نەخشێکی زۆر گەورەیان لەو رووداوانەدا هەیە کە دەبنە هۆی مەرگ و میری کرێکاران. بەپێی ڕاپۆرتێک کە سازمانی نێونەتەوەیی کار لە ساڵی ٢٠١٣ دا بڵاوی کردەوە، ٨٦ لەسەدی مەرگ و میری کرێکاران بەهۆی رووداو لە کاتی کاردابووە.لە کۆماری ئیسلامیدا نەبوونی ئیمهنی شوێنی کار و نەبووی وەسایلی گونجاو، لە هۆکارە سەرەکیەکانی رووداون لە کاتی کاردا و لەبەرچاو نەگرتنی رووداو لە لایەن بازڕەسانی رێشوە خۆری وەزاڕەتی کاریشەوە زیاتری پەرە بەم بابەتە داوە. نەدرانی لانیکەمی ئاموزش بە کرێکاران، ساعات کاری درێژماوه و ماندویەتی زۆر و هاتنەخواری تەرگیز لەکاتی کارکردنیشدا لەو هۆکارانەی ترن کە لە روودانی ئەم جۆرە رووداوانەدا کاریگەریان هەیە.ئەساسی سیستمی سەرمایەداری لەسەر چەوساندنەوەی کرێکاران و قازانج بردنی هەرچی زیاتر لە بەرانبەر کاریاندا دامەزراوە. گیانی کرێکاران، بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە بەرەوپێش چوونی تێکنلۆژی نوێ لە نیاز بە هێزی کاری زیندوو مهارەتی زۆری داشکاندوە، بۆ سەرمایە بایەخێکی ئەوتۆی نییە. بەتایبەت دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگیردرێت کە لەمرۆدا سیاسەتی ئابووری بازاڕی ئازاد بەسەر دنیادا زاڵە و خودی نیزامی سەرمایەداریش لە گێژاوی قەیرانێکی قوڵدا گیری خواردووە. لەم بارودۆخەدا بەم سیستمەوە ئەرکی خاوەنکار و مودیران ئەوەیە کە هەزینەی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری بۆ دەستەبەر کردنی سودی هەرچی زیاتر کەم و کەمتر بکاتەوە. کەم کردنەوەی هەزینەی دابین کردنی وەسایلی ئیمهنی و دانی ئاموزشی پێویستی ئیمهنی بە کرێکاران، کە لە هەموو وڵاتاندا دەیبینین، لەم راستایەدا ئەنجام ئەدرێت. لە هەموو دنیادا، سەرمایەداران توند کردنەوەی چەوساندنەوە و زیاد کردنی نرخی سود بەسەر گیان و تەندروستی کرێکاراندا تەرجیح ئەدەن. ئەمە لە زەروریاتی سەرمایەداریە، ئەوان بەم هۆکارە تا کاتێک کە لەژێر گوشاری خەباتی کرێکاراندا نەبووبێتن، لە سەرفی هەزینە بۆ ئیمهن کردنی شوێنی کار خۆیان بواردوە. چاوگێڕانێک بەسەر ستانداردە ئیمهنیەکانی هەموو وڵاتاندا نیشانی ئەدات کە لەهەر کوێیەک کرێکاران ڕیکخراوتر بوون و لە ڕێگای خەباتێکی درێژخایەنەوە ئاستی ئەم ئیمهنیانەیان زیاتر کردووە، بارودۆخی ئێمهنی شوێنی کار باشترە. ئەمەش لە ئێرانی ژێر حاکمـیەتی کۆماری ئیسلامیدا روون تر لە هەر جێیەکی تر دەبیندرێت. لەهەر مەعدەن، کارخانە و ناوەندێکی کاری کە کرێکاران لە دەرەجەیەک لە تەشەکول و ڕەزمەندەگی بەهرەمەند بوون ئاستی ستانداردی ئیمنی بەرزترە لەو ناوەندانەی کە لەواندا کرێکاران ئیمکانی خەباتێکی کاریگەریان بۆ داسەپاندنی ستانداردێکی باڵا بەسەر خاوەنکاراندا نەبووە. لەم دیمەنە سادانە دەکرێ نەتیجە وەربگرین کە کرێکاران بۆ پارێزگاری کردن لە گیان و تەندروستی خۆیان، رێگایەکیان بێجگە لە خەباتی ڕێکخراو بۆ داسەپاندنی ستانداردێکی بالای ئیمهنی کار بەسەر خاوەنکاران و دەوڵەتدا لەبەر دەمدا نییە.