كڕۆنا له ئێران به‌رده‌وام قوربانیی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه نهێنی كاری و حاشا كردنی كۆماری ئیسلامی له ڕاستیه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕژیمه‌ی بێ ئابڕووتر له جاران كردووه. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هه‌وڵی زانستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی هیوابه‌خشی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت، كۆماری ئیسلامی به ته‌نیا خۆی ده‌توانێ كۆمه‌ڵگای ئێران به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌رێت. نێگه‌رانی له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ناو به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگادا، واقعی و و قابیلی ده‌ركه. به‌ڵام له‌و نێوه‌دا كرێكارانێك كه له كارخانه و كارگا چكۆڵهكان و ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری و شوێنه‌كانی دیكه كار ده‌كه‌ن، پتر له باقی خه‌ڵكی ناو كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌م تووش بوون به‌و ویرووسه دان. ده‌كرێ مه‌دره‌سه و زانكۆكان و ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئیداره‌كان بۆ ماوه‌یه‌ك داخرێن، به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه بۆ كرێكار مه‌ترسیی له‌ده‌ست دانی كاره‌كه‌ی و برسی مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، چیی وا كه‌متر له مه‌ترسیی تووش بوون به كڕۆنا نییه، كرێكار ناتوانێ بۆ پاراستنی خۆی له‌به‌رامبه‌ر تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه له ناو ماڵدا بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه له ناوه‌نده گه‌وره و چكۆلهكانی به‌رهه‌مهێنان، زۆر به ده‌گمه‌ن نیشانه‌یه‌ك له پێشگیری و هه‌وڵی تایبه‌ت له‌و بواره‌دا ده‌بیندرێ، كه‌وابوو مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه‌ی تووش بوون به‌و نه‌خۆشیه، به‌رده‌وام به‌سه‌ر كرێكارانهوهیه.
كرێكار ناچاره به‌یانی زوو له ماڵه‌وه بڕواته ده‌ر، له ڕێگه‌ی هاتووچۆی گشتییه‌وه بڕواته سه‌ر كاره‌كه‌ی و پتر له ٨ سه‌عات له شوێنی گشتیی كاردا بێت و شه‌و هه‌ر ئه‌و ڕێگایه بپێویتهوه و به دڵێكی پڕ له نیگه‌رانیه‌وه كه نه‌كا ئه‌و نه‌خۆشیه له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی. هه‌واڵنێریی ئیلنا له ڕاپۆرتێكدا گۆشه‌یه‌ك له باروودۆخی ئێستا، به‌و شێوه‌یه باس ده‌كات:” كرێكارێك بێننه به‌ر چاو كه ناچار بێت كاتژمێر ٥ی به‌ره‌به‌یانی له ماڵ بێته ده‌ر، سواری ئۆتۆبووس یان له باشترین حاڵه‌تدا، سواری سرویسی هاتووچۆی كارخانه بێت و كاتژمێر ٨ی به‌یانی خۆی بگه‌یه‌نێته كارخانه. ئه‌و ٨ سه‌عاتی ته‌واو پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوكارانی له‌سه‌ر ده‌زگاكان كار ده‌كه‌ن و تازه ژه‌مێكی خواردنیشیان له ڕێستوورانی كارخانهكهوه پێده‌درێ كه ئه‌ویش مه‌علووم نییه زه‌رف و زرووف و مێز و لێوانهكانی، چه‌نده زیددی عفوونی كراون و چه‌نده بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كڕۆنا، ئاماده‌سازی كراوه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامار و زانیاریانه‌ی كه لێر و له‌وێ له كه‌ناڵه ڕسمیهكانهوه بڵاوده‌بێته‌وه، له‌به‌رچاوبگرین، به ته‌واوی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه نیگه‌رانیی كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان چه‌نده واقعی و به‌جێیه. حه‌مید، كرێكاری یه‌كێك له دووكانه‌كانی خوارده‌مه‌نی له تاران، كه ناچاره له‌و ڕۆژانه‌دا بڕواته سه‌ر كاره‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ كڕیاران و خه‌ڵك هه‌ڵسووكه‌وتی بێت، ده‌ڵێ: “خاوه‌نكار ماسكی فیلتێردار و مه‌وادی زیددی عفوونییان ناداتێ، ئه‌و ده‌ڵێ كه له كڕۆنا ده‌ترسێت و خۆتان بڕۆن ماسك و ژێلی زیددی عفوونی بۆخۆتان په‌یدا كه‌ن و بیكڕن. ئێستا ئێمه به ملیۆنێكی و ورده‌یه‌ك حه‌قده‌سته‌وه، به بێ بیمه و پشتیوانی، چۆن ده‌توانین ئه‌و كه‌ره‌ستانه كه له‌م ڕۆژانه‌دا به‌و شێوه‌یه گران بوون، بیكڕین؟ ناشتوانین واز له كاره‌كه‌شمان بێنین، ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌م به‌و ملیۆن و بڕێكهوه به‌نده، كرێی ماڵه‌كه‌م كێ قه‌راره بیدات؟ كێ قه‌راره پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌كه‌م بكات؟ ئه‌گه‌ر من تووشی كڕۆنا بم، كام ناوه‌ند له بنه‌ماڵه‌كه‌ی من پشتیوانی ده‌كات؟“
به‌ڵام ژانی ئیمه‌نیی شوێنی كار ته‌نیا نیگه‌رانی له ویرووسی كڕۆنا نییه. شوێنه‌كانی كار له ئێران بوونه‌ته قه‌تڵگای كرێكاران. به پیێ ڕاگه‌یاندنی سازمانی پزیشكیی قانوونی ئێران له‌ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا، هه‌زار و ٨٩٦ جار ڕووداوی شوێنی كار ڕوویان داوه، كه له بواری كاری بیناسازیدا پتر له ٩٠٠ ڕووداو، گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پتر له ٢٠٠ كرێكار به‌هۆی به‌رق گرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و ئاماره له چاو شه‌ش مانگی ڕابردوو نزیك به هه‌شت له سه‌د زیادی كردووه.
له ڕاستیدا، نه ته‌نیا ئه‌مڕۆ به بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كڕۆنا، سڵامه‌تیی كرێكاران له ناوه‌نده گه‌وره و چكۆلهكاندا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵكوو له باروودۆخی ئاساییشدا، هه‌وڵێكی جیددی له بوار ئه‌منیه‌ت و ته‌ندرووستی شوێنه‌كانی كار ئه‌نجام نادرێت. نه ته‌نیا چاوهدێریهكی ڕێكخراو بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شوێنه‌كانی كار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوونی نییه تا له‌و بواره‌دا پێشێلكاریه‌كانی خاوه‌نكار په‌یگیری بكات، به‌ڵكوو له‌ناو بۆنگاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تدا، هه‌ر به‌و هۆكاره، گه‌وره‌ترین ڕووداوه‌كانی شوێنی كار ڕوو ده‌ده‌ن.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كرێكاران، به‌تایبه‌ت كرێكارانی ڕۆژمزد و په‌یمانی له مه‌زایاكانی بیمه‌ی ئهئمینی ئیجتماعی بێبه‌رین. زۆرێك له په‌یمانكاره‌كانی به‌شی ده‌وڵه‌تیش، هێزی كاره‌كه‌یان بیمه ناكه‌ن و خۆیانی لێده‌دزنه‌وه. كه‌وابوو گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارێك له ئێران سه‌ره‌ڕای خوڵقانی گوشاری ڕووحی و ده‌روونیی له‌ده‌ستدانی ئازیزێك، به‌مانای بێ نان و نه‌وا كردنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریشه.
خاوهنكاران به‌هۆی قازانج په‌ره‌ستی و ته‌ماعێك كه له سه‌ریان دایه، نه ده‌یانهه‌وێ هه‌نگاوێك بۆ باشتر كردنی شوێنی كار هه‌ڵگرن و نه نیگه‌رانی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئه‌و نیگه‌رانیه‌شیان نییه كه كرێكاران له ترسی گیانیان، واز له كاره‌كانیان بێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌زانن هه‌ركات كه مه‌یلیان بێت ده‌توانن له‌ناو كۆمه‌ڵی ملیۆنیی ئه‌رته‌شی پاشكه‌وتی كار، كرێكارانێكی دیكه بێننه سه‌ر كار و هه‌ر له‌و شوێنه ناستاندارد و نائهمنهدا، هه‌موو كارێكی سه‌ختیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. كه‌وابوو تا كاتێك كه خرۆشی شۆڕشی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، بارگه و بنه‌ی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری تێكه‌وه نهپێچێ، كرێكاران خۆیان ده‌بێ بیر له خۆیان بكه‌نه‌وه و به پشت به‌ستن به خه‌باتی ڕێكخراوی خۆیان خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت ناچار بكه‌ن كه ئه‌منیه‌تی شوێنی كاره‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن. كوشتاری كرێكاران له شوێنی كاردا پێویسته به قه‌تڵ له قه‌ڵه‌م بدرێت. ڕووداوه‌كانی شوێنی كار چ سه‌رچاوه‌گرتوو له ماندوویه‌تیی كرێكاره‌وه بێت و چ له ئاكامی په‌یڕه‌و نه‌كردنی ستاندارده ئیمهنیهكانهوه بێت، پێویسته به حیسابی خاوه‌نكار دابندرێ. به‌ڵام بێ گومان، ئیمه‌نی شوێنی كاریش وه‌كوو هه‌موو داخوازیه‌كی دیكه ته‌نیا به زه‌بری خه‌بات و هاوپشتیی چینایه‌تیی كرێكاران به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیاندا ده‌سه‌پێت.