کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

کام مەترسی هەڕەشە لە ڕژیم دەکات!

تداوم سرکوب تظاهرات سراسری مردم ایران در هفتمین روز

تداوم سرکوب تظاهرات سراسری مردم ایران در هفتمین روز

 

ئێستا چەندین حەفتەیە کە مێدیاكان باس لە توندبوونەوەی فەزای جەنگی و مەترسی بشێوی گەورەتر لە ناوچەکەدا دەکهن. ڕژیم بارودۆخی نابەسامانی ئابووری و قەیرانە هەمە لایەنەکان لە کۆمەڵگادا ئاڕاستەی ئەم فەزا جەنگییە و تەحریمەکان دەکات. لە خامنەییەوە تا ڕووحانی، لە زەریفەوە تا فەرماندەکانی سپا و ئیمام جومعەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمن ڕادەگەیەنن. بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە لە پشت پەردەی هەموو ئەم تەبلیغاتەوە، زەمینە سازی بۆ وتووێژ دەکرێت. مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئهوكات کە باس لەسەر سازش لەگەڵ ڕۆژئاوایە، کەمتر ڕوویداوە کە هەراوهوریا وەڕێ نەخرێت و خەڵک بۆ دیفاع لە ئاڕمانی بەناو شۆڕشی ئیسلامیی بانگەواز نەکرابن و بەردەوام دیومانە کە لە ناخی ئەم هەراو هوریایەدا خەریکی زەمینە سازی وتووێژ و سازشیقارەمانانەبوون. لە کات و ساتی ئێستاشدا ئەم سیناریۆیە بە شێوەیەکی تر هاتووهتە مەیدان. وەها فو بە سورنای فەزای جەنگیدا دەکەن کە گویا هەموو شەیتانە گەورە و چکۆلەکان کۆبوونەتەوە تا بێنە شەڕی ئەوەی کە سەرانی ڕژیم پێی دەڵێن، دەستکەوتەکانی شۆڕش. لهڕاستیدا کێشەی ڕاستەقینەی ڕژیم نە مەترسی هێرشی دەرەکی، نە لەگەڵ مەترسی پیلانی بەرەی یەکگرتووی شەیتانە گەورە و چکۆلەکان بەڵکوو کێشەیەکە کە لە لایەن بزوتنەوەیەکی بەرینی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتییەوە هەڕەشە لە ڕژیم دەکات. ئەگەرچی لە ناوەندی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتیەدا چینی کرێکار بە داخوازی و موتاڵباتەکانییەوە قەراری گرتووە بەڵام ئاستەکەی گەلێک بەرین ترە لە ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کرێکاران. لە خانەنشینانەوە تا مۆعهلیمان، لە ژنانەوە تا خوێندکاران، لە شۆفیر کامیۆنەکانەوە تا کامیۆنداران، لە قوربانیانی وێران بوونی ژینگەوە تا کۆڵبەران، لە کارتۆن خەوەکانەوە تا مندالانی کار، لە ماڵ بهتاڵانچووانهوهتا نەخۆشەکان و لە ڕاستیدا زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بە داخوازی و موتاڵباتی گەلێک بەرین و جۆراوجۆر و لە شکڵ و شێوازی جیاوازدا هاتوونهتهمهیدان. کافیە کە چاوێک بە هەمان ڕێژهلەو ڕاپۆرتانەی کە لە مانگی پوشپەڕدا لە مێدیا كۆمهڵایهتییهكاندا بلاو بوونەتەوە بکەین تا هەم ئاگاداری ئاست و هەم جۆراو جۆری موتاڵبەکان بین. تەنیا لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد مانگرتن، ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەی کرێکاری ڕوویانداوە. کرێکاران لە ناڕەزایەتیی بە بهكردهوهدهرنههاتنی تەرحی قەراردادی بهكۆمهڵ، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی چەندین مانگ حهقدهستیان، ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی بیمە کۆمەڵایەتییەکان، ناڕەزایەتیی بە نزیکەی ٣٠ تا ٤٠ مانگ حهقدهستی دواخراو و سەنەواتی کۆتایی کرێکارانی بێکار کراو، ناڕەزایەتیی بە دانی پچڕ پچڕی چەندین مانگ حقوق، هەڕەشە بهلهسهر كاردهركردن و دەیان نموونهی دیكه‌.  لەگەڵ ئەوەدا بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان لە ساڵێ رابردوودا بە گشتی٦٧ هەزار و ٩٠٠ شکایەت لە لایەن کرێکارانەوە لە وەزارەتی کار، سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و دیوانی باڵای عەداڵەتی ئیداری تۆمار کراوە.

  وتمان کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی تەنیا بە حهرهكهتی کرێکاران لە کارخانە و دامەزراوە دەوڵەتییەکان سنوردار نابێتەوە. لە مانگی پوشپەڕدا کۆمەڵیک لە موڕەبیانی پێش دەبستانی سەرتاسهری ولات لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆعهلیمانی کاتی دەستیان دایە کۆبوونەوە لەبەردەم مەجلیس. ئەوان خوازیاری دامەزراندنی ڕەسمی لە ئاموزش و پەروەرشدان. ناڕەزایەتیی ئەوان ئاستێکی بەرینتری لە کۆبوونەوەی بهرامبهر مەجلیس بە خۆیەوە گرتووە و لە ژمارەیەک لە شارەکان ئەوان لەبەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش دەستیان داوەتە کۆبوونەوە. هاوکات موعهلیمانی نێهزەتی سەواد ئاموزی لە درێژەی ناڕەزایەتی خۆیاندا لە بهرامبهر بینای ئیدارەی ئیستخدامی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی خانەنشینان لە ڕۆژی ٢٥ مانگی پوشپەڕ بە بۆنەی ڕۆژی تەئمینی ئیجتماعی لە بهرامبهر وەزارەتی کاردا درێژەی ناڕەزایەتیەکە کە بە تایبەت خانەنشینان لە سهروبهندی بزوتنەوەی مانگی بەفرانباری ٩٦وهههتا ئێستا چەندین جار ڕیکیان خستووە.

  لە هەواڵەکاندا هاتووە کە نەوەد لەسەدی پەرهستاران بە تەحریم کردنی هەڵبژاردنی نیزام پەرهستاری، ناڕەزایەتییەکانیان پیشاندا. و هەموو ئەمانە لە حاڵیکدایە کە لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا، پەرهستاران چەندین مانگە حقوقیان وەرنەگرتووە. تەنیا یەک نمونە لەم بارەیەوە نەدرانی ٧ مانگ حقوقی کارمەندانی کەرتی تایبەتی نەخۆشخانەکانی رام هۆرمۆز و رامشەهرە. نەدرانی حقوق شاملی دوکتۆرەکانیش بووە بە شێوەیەک کە لە کلینیکی پسپۆڕیی دەرمانیی گەچساران، پزیشکەکان ٣ ڕۆژ لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی موتاڵباتیان دەستیان دایە مانگرتن. لەم نێوانەدا نابێ حهرهكهتی رادیکاڵی بزوتنەوەی خوێندکاری لەبیر بکرێت. ناڕەزایەتییەکانیان بە ئاشکرایی هەم ناوەرۆکی سیاسی و هەم موتاڵباتی تایبەتی خوێندکارانی تێدایە. لە هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانەوە گرتویەتی تا ناڕەزایەتیی بە هێرش بۆسەر کچانی خوێندکار، لە کەیفیەتی خۆراکەوە تا خوسوسی سازی، لە زیاد بوونی شەهریەوە تا سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی، لە ناوەرۆکی کتێبە ئاموزشییەکانەوە گرتویەتی تا چۆڵ کردنی خابگاکان لیستێکن لە داخوازی ناڕەزایەتی خوێندکاران.

  ئەگەرچی ڕژیم لەگەڵ چالاکانی دیفاع لە ژینگە گەلێک سەرکوتگەرانە بەرەوڕوو بۆتەوە ژمارەیەکانی کوشتووە و ژمارەیەکیانی خستۆتە زیندان، بەڵام ئێستا ئاستی ئەم بزوتنەوەیە لە سنوورەکانی هەڵسوراوانی ئەم بوارە دەرچووە و گەلێک لە خەڵک کە قوربانیانی وێرانبوونی ژینگە، وێرانییەکانی لافاو و وەشکساڵیشن گرتۆتەوە. خەڵک ئیستا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە بێ ئاوی و کەیفیەتی خراپی ئاو، سەبارەت بە دروست کردنی پالاوگەکانی ئاوەرۆ لە پاڵ ناوچە مەسکونییەکان و مەزراکاندا بەرپا دەکەن. ئەگەر بە گشت ئەمانەوە ناڕەزایەتیی بەردەوامی ڕۆژانەی ژنانیش لەدژی حیجابی ئیجباری و ئاپاڕتایدی ڕەگەزی، ناڕەزایەتی دەستفرۆشەکان، شۆفیر تاکسییەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەم ئەندامان نیسبەت بە یارمەتی ناکافی لە بهرامبهر وەزارەتی بێهداشت، ناڕەزایەتیی قەسابەکانی گەچساران سەبارەت بە سەرگەردانی پیشەییانی پێوە زیاد بکەین، ئەوکات دهتوانین بڵێین کە کێشەی سەرەکی ڕژیم لەگەڵ بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی بەرین و سەرتاسەرییە کە هێچ ڕێگا چارەیەکیان بۆی نییە. نە سیاسەتی خوسوسی سازیە بەرینەکان و نە هیوادار بوون بە هاتنی سەرمایەی دەرەکی دەردێکی دەوا نەکردووە. ئەگەر خوسوسی سازی حەوت تەپە و فولادی ئەهواز درەوشاوە ترین خۆڕاگری و خەباتی کرێکاری بەدیهێناوە و دروشمینان، کار، ئازادی، ئیدارەی شوڕاییکردە ئاڵقەی پێوەندی گەلێک لە خەباتەکان، ئێستا نۆرەی ئێران خۆدرۆ و سایپایە کە ڕژیم لە بەر رۆشنایی فەزای جەنگیدا بچێت بەشوێن ئامانجە خراپەکانیدا لەم دوو دامەزراوە بەرهەمهێنانەشدا.

  ئەم بارودۆخە لە گرنگترین بەشی پیشەسازی وڵاتدا واتە نەوت و گازدا ههر بهههمان شێوهیه، لەوێشدا وەحشیانە ترین هێرش بۆسەر کرێکاران بە سپاردنی بەشێکی زۆری ئەم پیشەسازیە بە پەیمانکاران سازمان دراوە بەشێوەیەک کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا ڕاگەیەندراوە کە لە موجتەمەعی گازی پارسی جنوبی لە ١٠ هەزار کەس کارمەندی ئەم شیرکەتە تەنیا ٤ هەزار کەس قەراردادی ڕەسمیان هەیە و مابەقی کارمەندانی پەیمانین کە لە گەلێک لە مافەکانی کرێکارانی ڕەسمی لەوانە لە بهكردهوهدهرنههێنانی گهڵاڵهی ڕیزبەندی كارهسهخت و زیانبارهكان، نەدرانی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش بوون و لە زۆرێک لە حالەتەکاندا دەستی خاوەنکار بۆ بێکار کردنیان کراوەیە.

  گومانی تێدا نییە کە كەڵەکە بوونی سەرجەم ئەم موتاڵبات و بێ تواناییانەی رژیم لە ولامدانەوە پێیان بوارێکی لەباری بۆ ئاخێزە جەماورییەکان و بەستێنێکی گونجاوە بۆ حەرەکەتی کۆمەڵگا بەرەو یەکلا کردنەوەی تەکلیفی کۆتایی لەگەڵ ئەم ڕژیمە. و ئەمە ئەو کێشە واقعیەیە کە لە بەردەم ڕژیمدا هەیە.