بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری حكومهتی فارس، رۆژی ٤ی مانگی رەزبەر “جهزینی” قائیم مقامی دەبیری ستادی بهرهنگار بوونهوهی مەوادی موخەدر لە رێوڕەسمی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە هونەرستانی کچانەی جەواهری یەکەم خەسارهتی کۆمەڵایهتی لە کۆمەڵگای، مادەی هۆشبەر ناولێبرد و وتی:“لە ماوهی ٦ مانگی رابردودا ٣٠٠ تۆن مادەی هۆشبەر لە وڵاتدا دۆزراوەتەوە کە ئەم مەوادە کۆمەڵێک لە مەوادی سونەتی و سەنعەتیە”. بە وتەی سەرۆکی مەوادی موخەدری ناجاش رژیمی کۆماری ئیسلامی پلەی یەکەمی لە دۆزینەوەی مادەی هۆشبەر لە دنیادا بەدەست هێناوە. بە وتەی جهزینی،“ساڵانە ٦٠ تا ٨٠ تۆن مادەی هۆشبەری سەنعەتی لە وڵاتدا مەسرەف دهکرێت.” ئەو هەروەها باسی لە زیاد بوونی ٣٠ لەسەدی مەرگ و میر لەنێو ژناندا بەهۆی مەسرەفی مادەی هۆشبەری سەنعەتیەوە کرد.بڵاو بونەوەی ئەم ڕاپۆرتانە لە حاڵێکدان کە پزیشکی قانونی رایگەیاندوە کە رۆژانە ١٠ کەس بەهۆی خراپ بەکارهێنانی مادەی هٶشبەرە گیان لەدەست ئەدەن.بەپێی ئەو سەنەدە مەحرەمانەی کە ویکیلیکس بڵاوی کردونەتەوە، سپای پاسدارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، گەورەترین کڕیاری تریاک و گوڵی خەشخاشی ئەفغانستانە. بەپێی ئەم سەنەدانە بەرپرسانی سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی لە بەقاچاغ ناردنی مادەی موخەدر بۆ کۆماری ئازەربایجان دەستیان هەیە. ئەم سەنەدە کە لە سفاڕەتی ئامریکا لە باکو دەرچوە، ئاماژە دەکات کە رێژەی هێرۆئینێک کە لە ئێرانەوە بۆ ئازەربایجان قاچاغ کراوە، لە٢٠ کیلۆ گرەمەوە لەساڵی ٢٠٠٦ ی زاینیدا، گەیشتوەتە ٥٩ هەزار کیلۆ گرەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا.هەموان دەزانن کە سەرە داوی شەبەکەیەک کە دەتوانێ بەبێ ترس لە ئەمری بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەیمادەی هۆشبەردا دەوری هەبێت، بە سپا و وەزاڕەتی ئیتلاعاتەوە بەستراوە و ئەم گواستنەوانەش لە ئاستێکی سەدان تۆنیدا، بەبێ دەست تێدا بوونی ئەوان نامومکینە؛ بەڵام تا ئێستا هیچ فەرماندەیەکی نیزامی سپا و هیچ مەئمورێکی ئەمنیەتی رژیم، بە تاوانی بڵاو کردنەوەی مادەی موخەدر دەستگیر و زیندانی نەکراوە.رەسەندنی مادەی هۆشبەر لە کۆمەڵگەدا، نە تەنیا یەکێک لە پوڵ سازترین مەیدانەکانی تجاڕەت و بازرگانیە بۆیان، بەڵکو ئامانجێکی سیاسیشی بۆ کولیەتی رژیم لە پشتەوەیە. رژیم بە ئامانجی ترساندنی خەڵک بەردەوام دەیان هەزار زیندانی تاوانبار کراو بە قاچاغچێتی کردن بە مادەی هۆشبەری لە گرەو دایە کە ساڵانە سەدان کەسیان لێ ئێعدام دەکات. لە ڕاستای ئاوا ئامانجێکدایە کە بەپێی راپۆرتەکەی ئەحمەد شەهید، نوێنهری تایبەتی رێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە رۆژی ١٠ی مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢وەوە تا ٩ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٣، ژمارەی کەسانی ئێعدام کراو لە ئێران گەیشتە ٨٥٢ کەس کە زۆربەیان تاوانەکانیان گواستنەوە و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر بووە. بەڵام ئایا لەنێو ئەمانەدا تەنانەت کەسێک هەبوو کە لە قاچاغچیانی سەرەکی و لە فەرماندەکان و یان کەسانی سەر بە سپای پاسداران بێت؟رژیمی کۆماری ئیسلامی بە گرتنەبەری هەر فێڵ و تەڵەکەیەک کە بیەوێ دەستەکانی لە ئەنجامدانی جەنایەتی گەورەی رێکخستنی بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی مادەی هۆشبەر و قوربانی کردنی لاواندا بشارێتەوە، جەماوەری خەڵک بەبێ هیچ گومانێک خودی کاربەدەستانی رژیم بە تاوانباری سەرەکی دەزانن! هەموان دەزانن کە سەر دەستەی زۆربەی ئەو باندانەی کە هیچکات نەکەوتونەتە داوەوە، خودی بەرپرسانی دەوڵەتی، مەجلیس نشینان، سەرمایەدارنی ملهوڕ و فەرماندە نیزامیەکانن و رۆژێک دەبێ بە تاوانی ئەم نەسڵ کوژیە، دادگایی بکرێن!.