بەپێی هەواڵەکان، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کردووە کە هەواڵی ڕێککەوتنی لە سەر هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان لە سەر کۆماری ئیسلامی بە تەواوی ناڕاستە.
ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کە بریتی بووە لە هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان لە سەر کۆماری ئیسلامی، ڕادەست کرانی گەرووی هورموز بە ڕژیم، ڕاگرتنی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ڕژیم لە شەڕدا و هەروەها کشانەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە تەواوی ناڕاستە و ئەم هەواڵە لە لایەن کەناڵی هەواڵنێری “سی ئێن ئێن” بڵاو کراوەتەوە و سکاڵای لە سەر تۆمار دەکات. ناوبراو هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ڕێککەوتنەکە هێشتا لە قۆناخێکی سەرەتاییدایە و ئەگەری هەیە ڕووداوێکی نەخوازراوی بەسەردا بێت.
