لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا و بە لەبەرچاو گرتنی زیاتربوونی گوشاری ئابووری و بەڕێچوونی داسەپاو بەسەر خەڵکدا، فڕۆشتنی ئەندامانی جەستە لە ئێران بۆتە بابەتێکی ئاسایی و بازاڕی فرۆشتنی ئەندامانی جەستە لە ئێران گەرمە. بابەتێک کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردودا ڕەوتی بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە گرتوە. رۆژنامەی باختەری چاپی کرماشان بە ئاماژە کردن بەم ڕاستیە، لە ژمارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی پوشپەڕی خۆیدا ڕاپۆرتێکی هەژێنەری سەبارەت بە پەرەسەندنی فرۆستنی ئەندامانی جەستە لە شاری کرماشان بڵاو کردەوە. لەم راپۆرتەدا هاتوە:” ئەمڕۆ شاهیدی کۆمەڵێک ئاگاهی بۆ فرۆشتنی ئەندامانی جەستەین لەوانە” گورجیلە، سیپەلک، ڕەشێنەی چاو و هیتر بەسەر دیوارەکانی شارێکی گەورەی وەک کرماشانەوە. ئەو ئاگاهیانەی کە بە شێوازێک ژیانیان تێدا دەفرۆشرێ و هەڕاج دەکرێت. قوڵایی کارەساتەکە ئەو کاتەیە کە زۆربەی فرۆشیارەکانی ئەندامانی جەستە لە نێو لاوان و بنەماڵە هەژارەکانی پەڕاوێزنشینی شاری کرماشان دان کە بە هۆی گوشارە ئابووریەکانەوە کەوتونەتە کێشەوە و ئیتر ڕێگایەک بێجگە لە فرۆشتنی ئەندامانی جەستەیان شک نابەن. ئەو لاوانەی کە دەبێ لە زانکۆدا بن، مەسیری خۆیان بەرەو گیان فڕۆشی لار کردۆتەوە بۆ ئەوەی شوڵی هەڕاج لە هەیبەتی لاویی خۆیان بدەن تا کەمێک سەرمایە بۆ دەستپێکردنی کارێک بە دەست بێنن.”
شەبەکەی دەڵاڵان،واسیتەکانی ناوەندی دەرمانی، بەشێک لە کۆمەڵگەی پزیشکی کە بێجگە لە پارە و سەروەت بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکەنەوە دەورێکی بەرچاو لە بازرگانی شەرمئاوەر و نا مرۆڤانەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەدا دەگیڕن. بە شێوەی ئاسایی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە کە نانئاوەری ماڵەوەشە، بۆ دۆزینەوەی کار، هەزینەی دەرمان، دابینکردنی خۆراک و کرێماڵ سەربە هەموو درگایەکدا دەکەن. هەرچیەک شکبەرن لە قاڵی و یەخجاڵەوە گرتویەتی تا تەلەویزیۆن، لە جەواهێراتی مەڕاسمی هاوسەرگیرییەوە بیگەرە تا دوچەرخە و شتی تر دەفرۆشن. لە بەقاڵی و سوپێرماڕکێتی سەر کۆڵانەوە تا دۆست و ئاشنا قەرز دەکەن. کاتێک هێچیان بۆ فرۆشتن بۆ نامێنێتەوە و ئیمکانی وەرگرتنی قەرزیش تەواو بووە، لە ڕووی داماویەوە کۆمەڵێک بیر و خەیاڵ مێشک و زەینی داگیر دەکەن.
دزی، لەشفرۆشی، گیرۆدە بوون، خۆکوشتن و لە کۆتاییدا فرۆشتنی ئەندامانی جەستە. دەوڵەمەندەکان و ئەو نەخۆشانەی کە ئیمکانی کڕینی ئەندامێکی جەستەیان هەیە، لە ڕێگای دەڵاڵەکان و شەبەکەی پزیشکانی گەندەڵەوە لە کەمین دان. نرخی هەر ئەندامێکی جەستە بە ئەندازەیەک کە ئەهمیەتی هەیە لە ژیانی ئینساندا و بۆ هەر تەمەن و جنسیەتێک دیاری کراوە. قەرار و مەدار دەبەسترێ. ڕۆژی عەمەل دیاری دەکرێت. کاروباری یاسایی و ئیداری بەڕێوەدەچێت. حکومەتی ئیسلامی کە خۆی بانی و هۆکاری ئەم بازرگانیە شەرمئاوەرەیە لە جەریاندایە و هێندێک لە مقامات و بەرپرسانی ڕژیم لە قازانجی سەرچاوە گرتوو لە بازرگانی ئەندامانی جەستەدا شەریکن.
کاربەدەستانی حکومەتی، ئاخوندەکانی حاکم، فەرماندە جەنایەتکارە نیزامیەکان، نوێنەرانی مەجلیسی ئیسلامی و ئاغازادە دز و گەندەڵەکان کە لەسەر سەروەت و دەسەڵاتی ئەم وڵاتە پاڵکەوتون، سەبەبکاری ئەم هەژاری و فەلاکەتن. لە وڵاتێکدا کە لەسەر دەریایەک لە نەوت و گاز ڕۆنیشتوە، شارۆمەندانی بە هۆی هەژارییەوە ناچار دەبن، بەشێک لە ژیان و بوونی خۆشیان بفرۆشن. گەندەڵی تەنانەت بەشێک لە پزیشکانی کردۆتە ئەو قەسابانەی کە بۆ دەستەبەرکردنی پارە جەستەی ئینسان لەت وکوت دەکەن. ئەم جۆرە پزیشکانە شەبەکەی دەڵاڵان و واسیتەی فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی تایبەت بە خۆیان هەیە. کۆماری ئیسلامی و شەبەکی دوکتۆرە گەندەڵ و قازانج پەرستەکان سەبەبکاری ئەم بارودۆخە نامرۆڤانە و توندوتیژ ئامێزەن.
کاتێک بە ملیۆن کەس بۆ ئەوەی کە لە برسان نەمرن، ڕازی دەبن بە کار کردن لە نائەمن ترین شوێنە نابێهداشتیەکان، لە بارودۆخێکدا کە لانیکەمی حەقدەست ٥ بەرابەر لەژێر هێڵی هەژاریدایە، ڕژیم لە بوجەی ساڵی داهاتویدا دووهەزار و چوارسەد ملیارد تمەن تەنیا بۆ ٦ دامەزراوەی پەرەدان بە دواکەوتو ترین و کۆنەپەرستانە ترین ئەفکار و بیروباوەڕی خورافی تەرخان کردوە، و هەڵبەت لە ناخی ئەم پەرەسەندنی هەژاریەدا ڕۆژ نییە کە هەواڵێک لە ئیختیلاسی نجومی کاربەدەستانی ڕژیم و کەسوکاریان بەرگوێ نەکەوێ.
ئەوەی لە ناخی هەموو ئەم فەلاکەتانەدا، لە دڵی هەموو ئەم هێرشەی کە دەکرێتە سەر سفرەی بە ملیۆن کەس لە خەڵکی هەژار و نەدار، کۆمەڵگا شاهیدی ناڕەزایەتی ڕۆژانەی کرێکاران، مامۆستایان و خانەنشینانە، خۆی بەرچاوترین هێمای بێ کاریگەربوونی لاف و گەزافەکانی سەرانی ڕژیم و هاوکات، بوونی پتانسیەلێکی تەقینەوەی گەورەیە لەم کۆمەڵگایەدا. خەڵک لە ژیانی ڕاستەقینەی خۆیاندا و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر پەی بەم ڕاستیە دەبەن کە ڕێگای ڕزگار بوون لەم بارودۆخە فەلاکەتبارە، پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەکان، هەتنە سەر شەقام، مانگرتن لە کارخانەکان و دامەزراوە پیشەسازیەکانی بەرهەمهێنان و ئامادەکاری هەمەلایەنە بۆ ڕوخاندنی شۆڕشگێڕانەی ئەم ڕژیمەیە.
کاتێک کە ڕێگایەک نامێنێتەوە بێجگە لە فرۆشتنی ئەندامانی جەستە