بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌هۆی خواردنی مشرووباتی ئه‌لكۆلی ساخته ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ٥ هاووڵاتیی شاری سەردەشت بە نیشانەکانی ژەهراویبوونی ئەلكولی درووستكراو بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە، سێ کەسیان لە نەخۆشخانەی تایبەتدا خەوێندراون و دوو کەسیشیان لە بەشی ئاسایی لە ژێر چاودێری پزیشکیدان. هه‌روه‌ها چه‌ند كاتژمێر دواتر دوو کەسی دیکەش بە هەمان نیشانە چوونەتە نەخۆشخانە و ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژەهراویبوون بۆ ٧ کەس زیادی كردووە.
