کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژەهراویبوونی قوتابییان له‌ گوندی “ڕەسوڵ ئاوا”ی ئێرانشار

ژەهراویبوونی قوتابییان له‌ گوندی ڕەسوڵ ئاوای ئێرانشار 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک له قوتابییانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ گوندی “ڕەسوڵ ئاوا(بەغدانییه)”ی سه‌ر به‌ شارستانی ئێرانشار ژەهراوی بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، چەند ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن به‌ مه‌به‌ستی ناردنی قوتابییان بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەی قوتابخانەکە کراون و هێزە نیزامییەکان ڕێگریان لە چوونی كەسوكار و خەڵك بۆ سه‌ردانیان كردووە. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه‌، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ئەم ژەهراوی بوونە و ژمارەی قوتابییەكان لەبەردەستدا نییە.