میدیاكانی توركییه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە، چوار کەس لە پارێزگای ئێزمیر گیانیان لەدەستداوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، بەهۆی نقومبوونى بەلەمێكەوە لە شاری “فۆچا” لە پارێزگاى ئێزمير، چوار كەس گيانيان لەدەستداوە و گه‌ڕان بەدواى كەسێكى ونبوودا هه‌روا بەردەوامە. شایانی باسه، ئه‌م بەلەمه لە لێوارئاوه‌كانى فۆچا بە نۆ سەرنشينەوە لەنگەرى گرتبوو و بەهۆى رەشەباوە هاوسەنگى تێكچوو و دواتر نوقم بووه.