به‌پێی ڕاپۆرتی جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ته‌لفیقی مه‌جلیس، ٢٨ ملیۆن له جه‌معه‌یتی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین و حه‌قده‌ستی كرێكاران ته‌نیا ٣٠ له سه‌دی پێداویستیه‌كانیان دابین ده‌كات.
نرخی گوشتی سوور له ئێران گه‌یشتۆته ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن و نرخی گۆشتی مریشك سنووری ١٠٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ١٢٠ هه‌زار تمه‌ن. زۆربه‌ی پێداویستیه‌كای خۆراك له سفره‌ی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی كۆمه‌ڵگادا وه‌لا نراوه و ٢٨ ملیۆن كه‌س له ئێران ده‌ستڕه‌سیان به گۆشت، له‌به‌نیات و میوه نییه. په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بێكاری و هه‌ڵاوسان، داڕمانی ئابووری و كۆچ كردنی خه‌ڵك بۆ حاشیه‌ی شاره گه‌وره‌كان، پان و به‌رین بوونی حه‌وزه‌ی گیرۆده بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری له‌ش فرۆشی و ده‌یان كێشه‌ی دیكه ئاكامی ٤٤ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كونه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامیه و دۆخه‌كه به جۆرێك تێك چووه كه ده‌نگی نزیك ترین كه‌سه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام هۆشداری به ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن.