ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، ٣٠ قوتابی مه‌دره‌سه‌ی فه‌رزانه‌گانی ئه‌رده‌بیل به‌هۆی گازگرتووییه‌وه ژه‌هراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی مه‌دره‌سه‌ی فه‌رزانه‌گان، لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ده‌ستپێكردووه به‌ڵام هاووڵاتیانی ناڕازی ده‌ڵێن: له‌لایه‌كه‌وه گاز له خه‌ڵك دبڕن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه منداڵی خه‌ڵك ژه‌هراوی ده‌كه‌ن، هه‌مووی ئه‌مانه له‌لایه‌ك و هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و هه‌زاران كێشه‌ی دیكه له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پێندراوه و خۆیان به‌رپرسیار نازانن و سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵی و تاڵانی زۆرتری سه‌روه‌ت و سامانی ئێرانن.