کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ژماره‌ی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ عێراق و سوورییه‌

18j

18j

 

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سورییه‌ ژمارەی ئەو ئەندامانەی داعش ئاشكرا دەكات كە تا ئێستاش لە عێراق وسوریادا ماون و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دەیان هەزار چەكداری داعش و خێزانەكانیان لەلایەن شەڕڤانانی سوپای سورییه‌ی دیموكراتیكه‌وه‌ دەستبه‌سه‌ر کراون.

ئه‌م به‌رپه‌رسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا سەبارەت بە ئەندامانی داعش لە عێراق و سورییه‌ رایگەیاند كه‌ ژمارەی چەکدارانی داعش نزیكەی ١٥ هەزار کەس دەبێت و لە ناوچەكانی باشووری ڕووباری “فورات” جموجۆڵ دەكەن. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه‌، نزیكەی ١٠ هەزار چەكداری داعش لە گرتووخانەكانی سەر بە هێزەكانی سوپای سورییه‌ی دیموكراتیك دەستبەسەرن، هەروەها نزیك به‌ ٧٠ هەزار كەس لە بنه‌ماڵه‌ی چەكدارانی داعش لەلایەن ئه‌م هێزەوە، دەستبەسەر كراون.