بیستنی هه‌واڵی خۆكوژیی مرۆڤێك هه‌میشه دڵته‌زێنه. به‌ڵام هه‌واڵی خوكوژیی، به‌هۆی هه‌ژاری و سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تی، له هه‌ر دووك لاوه، یه‌كجار دڵته‌زێنتره. له لایه‌كه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه، له جیهانێكدا كه نوقمی سه‌روه‌ت و نیعمه‌ته، بۆچی ده‌بێ ئینسانێك شه‌رمه‌زاری دابین كردنی ژیانی مه‌مره و مه‌ژیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێت و له ڕووی بێهیواییه‌وه بیهه‌وێ خۆی بكووژێ، و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌خاتری ئه‌وه‌یكه، بۆچی وزه و تواناییه‌ك كه ده‌توانێ مافی ژیان له خۆی بستێنێته‌وه، نه‌كه‌وتووه‌ته خزمه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نیزامه زاڵمانه‌یه و نه‌به‌رد له‌گه‌ڵ كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژیانی؟ هه‌واڵی كورت و دڵته‌زێنی خوكوژیی “ڕه‌زا ئهلكهسیر“، كرێكاری ده‌ركراوی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، له زومره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بوو. هه‌واڵه‌كه له لایه‌ن سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌وه بڵاو كرایه‌وه. ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كرێكاران، خۆی هه‌موو ڕاستییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مه‌رگی ئه‌م كرێكاره لاوه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات. ئه‌وان نووسیویانه:
“ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕه‌زا ئهلكهسیر، كه سه‌رپه‌رستیی برایه‌ك و سێ خوشكی كه‌م ئه‌ندامی وه‌ئه‌ستۆ بوو، ده‌ستی دایه خۆكوژی. ڕه‌زا له شاری “حۆر“ی سه‌ربه ئۆستانی خووزستان ده‌ژیا. ئه‌و كه له شیركه‌تی هه‌فت ته‌په كاری ده‌كرد، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركرا و له‌به‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی بۆ سه‌ر كار، ده‌ستی دایه خوكوژی. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو كه ڕه‌زا ئهلكهسیر، چه‌ندین جار سه‌ردانی ئامیلی و ئهسهدبهیگیی كردبوو، به‌ڵام ئه‌وان حازر نه‌بوون ناوبراو بێننه‌وه سه‌ر كار. ڕه‌زا به تازه‌یی ده‌زگیرانی گرتبوو. ئه‌و به‌خاتری گوشاری مه‌عیشه‌تی، بێكاری و هه‌ژاری و نه‌داری، ده‌ستی دایه خوكوژی و به‌داخه‌وه گیانی ئازیزی بوو به قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نانی قازانجپه‌ره‌ستی سه‌رمایه. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكاره ئازیزه، و كرێكارانی ئێران و هه‌فت ته‌په، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م قه‌تڵه، خاوه‌نان و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په ده‌زانێت و پێویسته كه‌سانی تاوانبار له دادگا دا موحاكمه بكرێن. سه‌ندیكای كرێكرانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ كرێكارانی هه‌فت ته‌په، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی و نه‌مانی ههمووجۆر سته‌م و ههڵاواردنێكه”.
ئه‌وه یه‌كه‌مین جار نییه كه هه‌واڵی خوكوژیی كرێكارێك، به‌هۆكاری هاوشێوه ده‌بیستین. ئه‌گه‌ر ته‌نیا مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو و یه‌كێك له ئۆستانه‌كانی جنووبی ئێران، به پێوه‌ر دابنێین، له ماوه‌ی كه‌متر له دوو حه‌فته‌دا شایه‌دی چه‌ندین نموونه‌ی هاوشێوه بووین. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان له مه‌یدانی نه‌وتی “یادئاوه‌ران” له شاری هۆوه‌یزه، كرێكارێكی لاوی ئه‌هوازی به‌ناوی “عۆمران ڕۆشه‌نی موقه‌ده‌م“، به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كه‌ی له لایه‌ن خاوه‌نكار و هه‌ژاریی ماڵی، خۆی له چاڵێكی نه‌وتییه‌وه هه‌ڵاوه‌سی و گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو كرێكاری جادهسازیی سهروێستان و شیركه‌تی نه‌وتی ئۆمیدیه به‌هۆی نه‌درانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه خوكوژی. هه‌روه‌ها كرێكارێكی پاسه‌وانی شیركه‌تی نه‌وتی ئۆمیدیه به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كه‌ی ده‌ستی دایه خوكوژی كه له لایه‌ن هاوكارانییهوه ڕزگاری بوو. نموونه‌ی دیكه‌ی له‌م جۆره، له ماوه‌ی ساڵدا و له ناوچه جۆراوجۆره‌كاندا، كه‌م نه‌بوون.
خۆكوژی یان مه‌رگ به‌خواستی خۆ، كه تێیدا قوربانی له‌وپه‌ڕی بێ هیوایی دا بڕیار ده‌دا كۆتایی به ژیانی بێنێت، دیاردیهكی تایبه‌ت به ئێران نییه و له هه‌موو وڵاته‌كانی جیهان ڕوو ده‌دات. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسانه له باروودۆخی ئێستای ئێران نیشانی داوه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی خوكوژی، به‌و هۆكاره تایهبتانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ سه‌رچاوه‌كه‌یان ڕژیمی ئیسلامییه له ئێران. كه‌ناڵی تێلێویزیۆنیی “زێد. دی. ئێف.”ی ئاڵمان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ڕاپۆرتێكی كارناسانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كرده‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندیی ده‌روون ناسیی كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران نیشان ده‌دات. ئه‌م ڕاپۆرته كه له ئێران ئاماده كراوه، باس له ده‌روون ناسیی هه‌ژاری و خه‌مۆكیی به‌رین، له‌ناو لاوانی ٢٥ تا ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌كات. بۆ نموونه له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌ندازیارێك كه ئێستا نۆژهنكاریی كه‌ره‌سته‌ی ناو ماڵه و له پشت چه‌رخی خه‌یاتییه‌وه دانیشتووه، باروودۆخهكه به‌مجۆره باس ده‌كات:
“ئێمه له‌خۆڕا به‌هیوای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، هه‌ڵده‌سووڕێین. هه‌رچی زیاتر بڕۆی، حكوومه‌ت ئه‌و ئامانجانه‌ت زیاتر لێ دوور ده‌خاته‌وه و تۆش هه‌روا ده‌ڕۆی، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچكات به ئامانجه‌كانت بگه‌ی“. لاوێكی دیكه كه مێكانیكی ماشێنه به ههواڵنێرهكهی “زێد. دی. ئێف.” ده‌ڵێ:
“ئه‌م باروودۆخه زۆر كه‌سی تووشی خه‌مۆكی كردووه. من هه‌موو ڕۆژێ ده‌رمانه زیدیسترێسهكانم ده‌بێ بخۆم. چ داهاتوویهكمان هه‌یه؟ داهاتووی منداڵه‌كانی ئێمه ده‌بێته چی؟” لاوێكی دیكه دێته به‌ر كامێراكه و به‌ئاشكرا، تووڕه‌یی، بێ په‌نایی و بێ هیوایی خۆی نیشان ده‌دات. كچێكی لاو، به ههواڵنێرهكهی “زێد. دی. ئێف” دڵێ: “بۆ ڕێبه‌ری ئه‌م وڵاته، به‌ڕاستی ژیانی ئێمه هیچ بایه‌خێكی نییه”.
مه‌جید سادقی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌روون ناسانی ئێران، ده‌ڵێ كه نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان، زیاتر كۆمه‌ڵگایان داگرتووه و له‌و نێوه‌شدا خه‌مۆكی، پهرهگرتووترین نه‌خۆشیی ده‌روونییه: “نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان پاش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و ڕووداوی هاتووچۆی جاده‌یی، زیاترین ئاماریان به‌خۆیان ته‌رخان كردووه و له هه‌ر چوار بنه‌ماڵه، یه‌ك بنه‌ماڵه گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه”. ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێرانی خستووه‌ته ڕیزی وڵاتانی ناشادی جیهانه‌وه و تێیدا پله‌ی ئێران، له وڵاتانێكی وه‌كوو سۆمالی و نیجه‌ریه و ئه‌فریقا له‌خوارتره.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته قه‌بووڵ بكه‌ین كه هه‌ژاریی بێ سنوور، بێكاری، بێ ئاسۆیی لاوان، توندوتیژی و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی خه‌مۆكین له ئێران، كه‌وابوو ڕژیمی ئیسلامی تاوانباری سه‌ره‌كیی مه‌رگی كه‌سانێكه كه به‌م هۆكارانه، ده‌ست ده‌ده‌نه خۆكوژی.