ڕۆژی ڕابردووـ سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شارستانی سه‌لاس باوه‌جانی به هۆی دزه كردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به گیانی هاووڵاتیان، ستناندارد نه‌بوون و له خواره‌وه بوونی كوالیتی به‌رهه‌مه‌كان، ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٨٥٧ هاووڵاتی به هۆی ژاراوی بوونیان به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان له ده‌ستداوه و به ده‌یان شارومه‌ندی دیكه‌ش ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
