له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥ قوتابی له خوابگای زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی خوڕه‌م ئاوا، به گازی “مونۆكسیدی كه‌ربۆن” ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به دۆخی ژیانی خوێنداران له خوابگاكان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی پێویست، به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی ببوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٦ی ڕه‌زبه‌ر، ٢ خوێندكاری دیكه به هه‌مان شێواز ژاراوی ببوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران تاكوو ئێستا ئه‌م كێشه‌یه‌ی خوێندكارانی دانیشتوو له خوابگاكان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
