له درێژه‌ی ژاراوی بوونی زه‌نجیره‌یی لاوان به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ناستاندارد له ئێران، میدیاكانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ باسیان له ژاراوی بوونی ٢٩ كه‌سی دیكه و گیان له ده‌ستدانی ٢ كه‌س كرد.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی زانكۆی زانیاری پزیشكی قه‌زوێن، له‌ده‌ستدانی بینایی، جه‌ڵته‌ی میشك و مردن له كاریگه‌رییه‌كانی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلییه و مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئوستانی قه‌زوێن به‌هۆی ژاراوی بوون له ڕێگه‌ی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه له نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ بووه.