ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، ١٣ كرێكاری خه‌ڵكی شاری دێولان كاتی پشوودان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كاره‌كه‌یان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٣ی كرێكاری وه‌رزی له شاری دێوڵان، كاتی پشوودان له نێو چادرێك، به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و هێشتا سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كرێكارانه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری دێولان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵانه لانیكه‌م یه‌ك هه‌زار و ٩٨٦ كرێكار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.