کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراوی بوونی لانیكه‌م ٧٠ خوێنده‌كار له‌ خوابگای زانكۆی ڕه‌جایی تاران

ژاراوی بوونی لانیكه‌م ٧٠ خوێنده‌كار له‌ خابگای زانكۆی ڕه‌جایی 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧٠ خوێنده‌كار له‌ خوابگای زانكۆی ڕه‌جایی تاران ژاراوی بوون و گواسترایانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێنده‌كارانی ئه‌و خوابگایه‌ به‌ بۆنه‌ی كه‌یفییه‌تی خواری خواردنی ئه‌و خابگایه‌ و هه‌وره‌ها له‌ به‌رچاو نه‌گرتنی ته‌ندروستی خوێنده‌كاران له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی زانكۆ و خوابگاكه‌وه‌ تووشی مه‌سموومیه‌ت بوون. هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ زانكۆی سه‌نعه‌تی هه‌مه‌دان، له‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌لوه‌ری ١٤٠٣، ١٠ خوێند‌كاری ئه‌و زانكۆیه‌ مه‌سموم ببوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوون، خوێند‌كارانی ئه‌م زانكۆیه‌ دوای ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مانیان گرتبوو.