به پێی دوایین زانیارییه‌كان، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “به‌هاران” له شاری سنه، به هۆی ژاراوی بوونیان به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه به هۆی دزه كردنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له كووره‌ی ئه‌و ماڵه گیانیان له ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ستانداردی به‌رهه‌مه‌كان له بازاڕی ئێران و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و گیانی هاووڵاتیان، به ده‌یان كه‌س به هۆی ژاراوی بوونیان به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
