به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، زیاتر له نیوه‌ی به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز به هۆی نه‌بوونی كه‌یفیه‌تی خواردنی ئه‌و زیندانه ژاراوی بوون.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له نیوه‌ی به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ئه‌و زیندانه به هۆی به سه‌ردا چوونی كاتی خواردنه‌كانی ئه‌و زیندانه ژاراوی بوون، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپسانی زیندانه‌وه به‌ندكراوان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه نه‌كراون و به ته‌نیا چه‌ند ده‌رمانێكی سه‌ره‌تاییان پێدراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژماره‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌سه و به ته‌نیا یه‌ك پزیشك و یه‌ك كه‌س بۆ یارمه‌تیدانی پزیشكه‌كه، ته‌رخان كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه.