کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویكردنی قوتابیانی گوندی “كۆركۆره‌” له‌ سنه‌

ژاراویكردنی قوتابیانی گوندی كۆركۆره‌ له‌ سنه‌ 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی سپای پاسداران سه‌ردانی یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی گوندی “كۆركۆره‌”یان كرد له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ و پاش چوونیان، چه‌ند قوتابی ژاراویبوون.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ مه‌به‌ستی شۆردنی مێشكی قوتابیانی كچ چوونه‌ته‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ گوندی “كۆركۆره‌”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، به‌ڵام پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ مه‌دره‌سه،‌ ٢٠ قوتابی به‌ گازێكی كیمیایی ژاراوی كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیان به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی كورینی سه‌ر به‌ شاری زاهیدانیش، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ مه‌به‌ستی ته‌بلیغ كردنی به‌رنامه‌كانی ڕژیمی كونه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی، سه‌ردانی قوتابخانه‌كانیان كردووه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.