ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشی شیمیایی كرایه له‌سه‌ر قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له تاران و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی قودس له تاران و چه‌ندین قوتابی پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ساڵی ڕابردووش له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له پلانێكی قیزه‌وندا هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر كچانی قوتابی له سه‌رانسه‌ری ئێران و سێ قوتابی به‌هۆی هه‌ناسه ته‌نگی گیانیان له‌ده‌ست دا.