شۆرای سنفی خوێندكارانی كیشوه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی زانكۆی بووعه‌لی سینای هه‌مه‌دان به‌هۆی خواردنی خۆراكی بێ كواڵێتی ژاراوی بوون.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران دا هاتووه: هۆكاری ئه‌و ژاراویبوونه، خۆراكی سلف سرویس بووه و تا ئێستا چه‌ندین خوێندكار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. پاش ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕووداوی ژاراویبوونی خوێندكاران له چه‌ند زانكۆ ڕوویداوه و ڕۆژی ٣ی ڕه‌زبه‌ر ده‌یان خوێندكاری زانكۆی زانیاری پزیشكی سه‌بزه‌وار به‌هۆی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچووی سلف سرویس ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.
