ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی سنه، پێنج ئه‌ندامی خێزانێكی دانیشتووی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. بابه‌ك هێدایه‌تی به میدیاكانی وت: زۆربه‌ی خه‌ڵك واده‌زانن كه ژاراویبوون به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ته‌نیا له وه‌رزی زستان دا ڕوو ئه‌دات، به‌ڵام كۆنبوونی سیسته‌می په‌كه‌یج له وه‌رزی هاوینیش دا ده‌توانێت گیانی هاووڵاتیان بخاته مه‌ترسییه‌وه.