کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٨ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س

ژاراویبوونی ٨ كرێكار له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س 3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانان، ٨ كرێكاری شاغڵ له‌ كانگاری به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز، ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی دزه‌كردنی گازی مێتان له‌ مه‌عدنی پرۆده‌ی ته‌به‌س، به‌شێك له‌ سه‌قفی كارگه‌ی ته‌نیشت مه‌عده‌نه‌كه‌ ڕووخاوه‌ و هه‌شت كرێكار پاش بریندار بوو، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گاز ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ته‌به‌س، باری ته‌ندرووستی چوار كرێكار ناجێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.