کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٧ كه‌س به‌ گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ ئیلام

ژاراویبوونی ٧ كه‌س به‌ گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ ئیلام 1

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، ٧ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیلام له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.

له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌ش و هه‌وا، كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و گوێ نه‌دان به‌ ڕێنمایه‌كان هه‌ر ساڵه‌ ده‌بێته هۆی قوربانی بوونی چه‌ندین كه‌س. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ڕێژه‌ی ژاراوی بووان به‌ گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن به‌ به‌راوه‌رد ساڵی ڕابردوو له‌ سه‌دا ٧ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.