ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، ٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی خۆی به‌هۆی خواردنی خۆراكی ناته‌ندرووست ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی خۆی، هۆكاری ژاراوی بوونی ئه‌و ٥٠ هاووڵاتیه خواردنی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر له‌و باره‌وه ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا سه‌دان شارومه‌ند و خوێندكاری زانكۆ به‌هۆی خواردنی خۆراكی ناسالم ژاراوی كراون.