کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ٣١ كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی له‌ دزفوول

ژاراویبوونی ٣١ كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی له‌ دزفوول

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ٣١ شارومه‌ندی خه‌ڵكی دزفوول به‌هۆی خواردنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی دزفوول، ٣١ كه‌س به‌هۆی خورادنی مه‌شرووباتی ئه‌لكۆلی ژاراوی بوون و یه‌كێكیان به‌ هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و شه‌ش كه‌س له‌ به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ به‌سته‌ری كراون. هه‌روه‌ها ٧ كه‌س گورچیله‌كانیان له‌ كار كه‌وتووه‌ و ناچار به‌ دیالیز بوون.