كاتژمێر پێنجی به‌یانی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له خوابگای خوێندكارانی زانكۆی ئیلام، ١٧ كه‌س ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له ڕێگه‌ی ماتۆڕخانه‌وه بۆ نێو ژووره‌كانی خوابگای خوێندكارانی زانكۆی ئیلام دزه‌ی كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٧ كه‌س ژاراوی بوون. به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئیلام، ١٢ خوێندكار پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون به‌ڵام پێنج كه‌سی دیكه له نه‌خۆشخانه خوێندراون.