ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ١٣ كرێكاری ژن له سالۆنێكی جوانكاری له شاری ئیسفه‌هان به‌هۆی به‌كارهێنانی ماتۆڕ به‌رق تووشی گازگرتوویی بوون.
بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با خاوه‌ن سالۆنه‌كانی ناچار كردووه ماتۆڕ به‌رق به‌كار بێنن، به‌و بۆنه‌وه ١٣ كرێكاری ژنی ته‌مه‌ن نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ له ئیسفه‌هان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مانۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.