ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی دزه‌كردنی گازی ئامۆنیاك له كارخانه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان له شاری ورمێ، ١٠ كرێكار ژاراوی بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ورمێ، پاش گه‌یشتنیان به شوێنی ڕووداوه‌كه ١٠ كرێكاریان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گواستۆته‌وه كه باری ته‌ندرووستیان جێگیره. هه‌روه‌ها به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌داری ورمێ ڕایگه‌یاند، به‌دوای دزه‌كردنی گازی ئامونیاك هێزه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و دۆخه‌كه‌یان پاش چه‌ند كاتژمێر كۆنتڕۆڵ كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ زانینی هۆكاری دزه‌كردنی ئه‌و گازه ژاراوییه ده‌ستی پێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ساڵی ڕابردووش به‌هۆی دزه‌كردنی گازی ئامۆنیاك له تانكه‌رێكی كارخانه‌ی “ئۆروم تریلێر” ٥١ كه‌س ژاراوی ببوون.