ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، شه‌ش كرێكاری شاغڵ له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی جه‌عبه له شه‌قامی شێخ شه‌ڵتوتی ورمێ، به‌هۆی گازگرتوویی ژاراوی بوون و كرێكارێكی سیمبان له شارستانی شازه‌ندی ئه‌راك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمایه‌كان، نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ناستاندرادبوونی ئامێره‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه، شه‌ش كرێكار له گارگهیهكی شاری ورمێ به‌گازی مۆنۆكسدی كه‌ربۆن، ژاراوی بوون و هه‌ر شه‌ش كرێكاره‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كران. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی سیمبانی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، له كاتی كاركردن له‌سه‌ر ده‌كه‌ڵی به‌رقی له گوندێكی سه‌ر به شارستانی شازه‌ند، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه.