کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ده‌یان كه‌س له‌ پارێزگای ورمێ

ژاراویبوونی ده‌یان كه‌س له‌ پارێزگای ورمێ 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانبار، ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٥٥ شارومه‌ند به‌هۆی هه‌ڵمژێنی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له‌ تالارێكی زه‌ماوه‌ند له‌ شاری ورمی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. هه‌روه‌ها له‌ پاركینگی گۆمرۆكی سنووری سه‌رو، سێ كه‌س ژاراوی بوون و له‌ مزگه‌وتێك دا له‌ گوندی نلیوانی سه‌ر به‌ شاری شنۆ، ده‌ كه‌س ژاراوی و بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌.