ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن له شاری كرماشان، منداڵێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش ژەهراوی بوون.
فریاکەوتنی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای کرماشان له‌و باره‌وه ڕایگەیاند، منداڵێکی ساوای ته‌مه‌ن چوار مانگ بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی خێزانەکەش كه پێكبهاتبوون له دوو پیاو و ژنێك، ژەهراوی بوون به‌ڵام ڕزگار كراون. بەپێی راپۆرتی فریاکەوتنی خێرای کرماشان، لەماوەی کەمتر لە ١٠ مانگی ڕابردوودا، ١٦ کەس بەهۆی ژەهرایبوون بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ کەسی دیکەش ژەهراوی بوون.