ڕۆژی ڕابردوو، ٨ قوتابی خابگایه‌ك له شاری دیوانده‌ره، به هۆی دابین نه‌كرانی ئیمكاناتی ڕیفاهی خوابگاكانی قوتابخانه‌كان، به گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابییه‌كان پاش ژاراوی بوونیان، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره كراون و دۆخی ته‌ندروستی چه‌ند كه‌سیان مه‌ترسیداره. شایانی باسه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی وڵات و هه‌روه‌ها دابین نه‌كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان له خوبگاكان، ساڵانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له قوتابیان و خوێندكاران ژاراوی یان تووشی نه‌خۆشی ده‌بن.
