کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی بانە و شنۆ

ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی بانە و شنۆ

ڕەوانەکردنی چەکوچۆڵی قورس بۆ سنوورەکانی بانە و شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، سپای پاسداران چەکوچۆڵی قورسی لە جۆری کاتیوشا و تۆپ بۆ سنووری شارەکانی شنۆ و بانە ڕاگواستووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌: “سپای پاسداران ئەو چەکانەی لە پایگا سنوورییەکان جێگیر کردووە” و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ “دروستکردنی پایگای نوێ لە سنوورەکانی کوردستان بەپێی پەسەندکراوی شورای داکۆکی و عەمەلیاتی سپای پاسداران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئێران بووە”. ئەو سەرچاوەیە هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌: “ئەم هەوڵەی سپای پاسداران لە درێژه‌ی سیاسه‌تی میلیتاریزەکردنی زیاتری کوردستان و بەربەرەکانێ لەگەڵ چالاکیی حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم ئه‌نجام دراوه‌‌‌”.