ڕێکخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە بارەی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنەی بڵاو کردوەتەوە و تیادا هۆشداری داوەتە دەوڵەتی تورک كه به هێچ شێوه‌یه‌ك هێرش نه‌كاته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئامژە بە هه‌ڕه‌شه‌كانی “ئه‌ردۆغان” بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ده‌كات و ده‌ڵێت: دوایین هێرشی سەربازیی تورکیه كه لە مانگی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زاینی بە بەشداری گرووپه ئیسلامگه‌راكانه‌وه ئەنجامدرا و به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی داگیركردوه، مافی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی پێشێل كراوه. ڕاپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئاماجی دەوڵەتی تورکیه دورخستنەوەی زیاتر لە سێ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار په‌نابه‌ری سوورییه له وڵاته‌كه‌یدا و جێگیركردنیان له ناوچه داگیركراوه‌كانی باكووری سووریایه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه: ١٠ ساڵ ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆی له سووریا، ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕووخاندووه و به ملیۆنان كه‌س پێویستیان به بارمه‌تی مرۆییه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه به هه‌زاران كه‌س سه‌ر له نوێ ئاواره ده‌بن.