ڕۆژی ڕابردوو، نەعیم قاسم، سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی بە “بێشەرمانە” ناو بردووە و ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەو هەنگاوانە کردووە.
نەعیم قاسم ئاماژەی بەوە کردووە کە کە تا کاتی بوونی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان، حیزبوڵڵا درێژە بە هێرشەکانی خۆی دەدات و هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەو بارودۆخەدا بە قازانجی لوبنان نازانێت. هەروەها سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا دەرچوونی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جیاوازەکان بە مەرجی سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان داناوە. ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدا دەردەبڕدرێت کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بەردەوامن و هێشتا هیچ ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا واژۆ نەکراوە.
