ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە پێشینیاری کۆتایی هاتنی گەمارۆکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ڕەت کردەوە.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، دۆنالد ترامپ بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تروس سۆشال، ڕایگەیاند کە هیچ پێشینیارێکی بەو شێوەیە بە کۆماری ئیسلامی نەدراوە و ئەو هەواڵە کە لە میدیاکاندا بڵاو بووەتەوە ڕاست نیە و بە مەبەستی ئاژاوە دروس کردن بۆ ئەم بارودۆخە و دژایەتی کردن لەگەڵ ترامپ بڵاو دەبنەوە. هەروەها ناوبراو داوای لەو میدیایانە کرد کە بە زووترین کات ئەو هەواڵە درۆیە بسڕێنەوە.
