کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنەوەی قسەکانی ترامپ لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە

ڕەتکردنەوەی قسەکانی ترەمپ لەلایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەڵامی دۆناڵد ترامپ دەدەنەوە و دەڵێن، هیچ جۆرە چەک و هاوکارییەکی سەربازییان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە، ئاماژە بەوەش دەکەن ئەو چەکانەی لەبەردەستیاندانکۆنن و هی ئیستا نین“.

لەسەر ئەم پرسه، سروە ناسری، نوێنەری رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی هاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتویەتی که: “حیزبەکەی ئێمە تەنانەت یەک فیشەک، یەک مەخزەنی بەتاڵ و یەک دیناری بۆ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران وەرنەگرتووە و  هیچ قسەیەکیشمان لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە زلهێزانە نەکردووە.

وەڵامی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند، واشنگتۆن لەڕێگەی کوردەکانەوە چەکی بۆ خۆپێشاندەرانی ناوخۆی ئێران ناردووە، بەڵام گومانی هەبوو لەوەی چەکەکان گەیشتبنە دەست خۆپێشاندەران و وتبووی: “پێموایە کوردەکان چەکەکانیان بۆ خۆیان هەڵگرتووە.”