فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ئیدعای یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی سەبارەت بە کۆنترۆلی گەرووی هورموز بە تەواوی ڕەت کردەوە.
بە وتەی سێنتکام، کەشتییە بازەرگانی و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز هاتوچۆ دەکەن و لە ماوەی ١ حەفتەی ڕابردوودا، نزیک لە ٢٠ مڵوین برمێل نەوت بەو گەرووەدا تێپەریون. سێنتکام هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سپای پاسداران هیچ جۆرە دەسەڵاتێکی بەسەر گەرووی هورموزدا نەماوە و هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە، گەرووی هورموز کۆنترۆل دەکەن.
