کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنەوەی ئیدعای سپای پاسداران سەبارەت بە کۆنترۆل کردنی گەرووی هورموز لە لایەن ئەمریکاوە

ڕەتکردنەوەی ئیدعای سپای پاسداران سەبارەت بە کۆنترۆل کردنی گەرووی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئیدعای سپای پاسداران بۆ کۆنترۆل کردنی بە گشتی گەرووی هورموز، ڕەت کردووەتوە.

لە رۆژانی ڕابردوودا فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران ڕایگەیاندبوو کە دەسەڵاتی گشتییان بەسەر گەرووی هورموزدا هەیە، لە بەرامبەردا سێنتکام ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی هیچ هێزێکی دەریایی نەماوە کە توانای ئەوەی هەبێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر گەرووی هورموزدا بسەلمێنێت. هەروەها سێنتکام جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کەشتییە بازەرگانییەکان بە پشتیوانی و چاودێری هێزەکانی ئەمریکا بە ئازادی لە گەرووەکە تێپەردەبن و تاکوو ئێستا زیاتر لە 1 مڵیارد بەرمیل نەوتی خاو لەو ناوچە تێپەڕیوە.