فەرماندە باڵا سەربازییەکانی فەڕانسە ڕایانگەیاند کە لە دوای زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕێگەیان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوە بە شێوەیەکی کاتیی هەندێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنێت.
بە وتەی وتەبێژی ئەرکانی سپای فەڕانسە، ئەم بڕیارە لە بارودۆخی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئێران دراوە و ئامانج لێی، بەهێزکردنی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەی لەو بنکانە جێگیر دەکرێن، بڕیارە لە چوارچێوەی ئەرکە بەرگرییەکان و بۆ پاراستنی هاوبەشە ڕۆژئاواییەکان لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی بەکاربهێنرێن. بەرپرسانی سەربازی فەڕانسە جەختیان کردووەتەوە کە ئەم ئامادەییە کاتییە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدایە.
