کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی سه‌قز له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ گۆڕستانی شاناز

ڕێگری هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی سه‌قز له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ گۆڕستانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم گۆڕستانی شانازیان له‌ شاری سه‌قز گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك یادی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به‌رز ڕابگرن.

هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به‌ مووشه‌كه‌كانی سپای پاسداران و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ تاران، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی سه‌قز ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه‌ی سێ قوربانی ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ ناوه‌كانی “ڕزگار ڕه‌حیمی”، “فه‌ریده‌ غوڵامی” و “ژیوان ڕه‌حیمی” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆببنه‌وه‌.