ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كرد له گۆڕستانی خاوه‌ران، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان درگایان به سه‌ریاندا داخست.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست ناچار بوون وێنه‌ی ئازیزانیان له به‌رده‌م درگای خاوه‌ران دا دابنێن و به گوڵبارنكردنیان، ڕێز له یادی ئازیزانیان بگرن. ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره كه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازان له گۆڕستانی خاوه‌ران ده‌گرن و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوایان له كۆماری ئیسلامی كردووه كۆتایی به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بێنێت.